سلێمانی بۆ پاراستنی شوێنەوارەكانی روو لە تەكنەلۆژیای چین دەكات
کوردستان 02:35 PM - 2026-04-30
کەناڵی سی جی تی ئێن عەرەبی
سەردانی وەفدی باڵای پارێزگای سلێمانی بۆ چین
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی "دیالۆگی جیهانیی سەرۆك شارەوانییەكان 2026" كە لەشاری شیئانی وڵاتی چین بەڕێوەچوو، وەفدێكی باڵای پارێزگای سلێمانی، سەردانی مەزارگەی ئیمپراتۆر "چین شی هوانغ"یان كرد بۆ ئاشنابوون بەنوێترین تەكنەلۆژیای جیهانی لەبواری پاراستنی شوێنەواردا.
تەكنەلۆژیا لە خزمەت مێژوودا
لەكاتی سەردانەكەدا، لێپرسراوانی مۆزەخانەی ناوبراو سیستەمێكی دیجیتاڵی پێشكەوتوویان نمایش كرد كە تێیدا ژیریی دەستكرد (AI) و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاردەهێنرێت بۆ ناسینەوەی پارچە شوێنەوارییە وردەكان و نوێكردنەوەیان، ئەم تەكنەلۆژیایە وایكردووە هەر پارچە شوێنەوارێك خاوەنی "ناسنامەیەكی دیجیتاڵی" بێت، كە یارمەتیدەرە لەپاراستنیان لە لەناوچوون و نمایشكردنیان بە شێوەی سێ رەهەندی بۆ گەشتیاران.
سلێمانی داوای هاوكاری لە تیمە چینییەكان دەكات
لەم بارەیەوە، گۆران رەشید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پارێزگای سلێمانی خاوەنی زیاتر لە دوو هەزار شوێنەواری مێژووییەو لە ئێستادا چەندین تیمی بیانی سەرقاڵی كنە و پشكنینن لە ناوچەكەدا.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی سەرسامی بە پێشكەوتنە تەكنیكییەكانی چین لەم بوارەدا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئاواتەخوازن تیمە شوێنەوارناسە پسپۆڕەكانی چین بێنە پارێزگای سلێمانی و هاوكاری تیمە ناوخۆییەكان بكەن.
وتیشی: ئێمە دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی وڵاتی چین وەربگرین بۆ پاراستن و نوێكردنەوەی شوێنەوارەكانمان بە شێوازێكی زانستی و سەردەمیانە.
یەكگرتنی شارستانییەتە دێرینەكان
ئەم سەردانە كە لێپرسراوانی وڵاتانی تری وەك میسریشی تێدا بوو، جەختكردنەوە بوو لەسەر ئەو پەیامەی كە تەكنەلۆژیا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر رەسەنایەتی، بەڵكو دەبێتە پردێك بۆ بەستنەوەی شارستانییەتە دێرینەكانی وەك میسۆپۆتۆمیا، نیل و چین.
شارەزایان پێیان وایە بەشداریپێكردنی تیمە چینییەكان لە كوردستان، دەبێتە وەرچەرخانێكی گرنگ لە مێژووی كنە و پشكنین لە ناوچەكەدا، بەتایبەت بەهۆی ئەو توانا بەرزەی چین لە بەكارهێنانی "داتای دیجیتاڵی" لە جیاتی "ئەزموونی كلاسیكی" لە مامەڵەكردن لەگەڵ پاراستنى شوێنەوارە مێژووییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

