سەرۆككۆمار: عیراق بەفرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینییەوە ئاڵنگارییەكان تێدەپەڕێنێت
عیراق 05:45 PM - 2026-04-29
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسان 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لەسەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دۆزی ئێزیدی، وەفدێكی یەكێتی گشتی سەندیكاكانی كرێكارانی عیراق، وەفدێكی دیوانی ئەوقافی ئایینی كریستیان و ئێزیدی و سابیئەی مەنداییەكان و وەفدێکی پەرلەمانی فراکسیۆنی حقوق كردو گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەكانی دۆخی گشتی وڵات و ئاستەنگەكانی قۆناغی ئێستا كرد.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەفدێكی دیوانی ئەوقافی ئایینی كریستیان و ئێزیدی و سابیئەی مەنداییەكان دەكات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە وەفدێكی دیوانی ئەوقافی ئایینی كریستیان و ئێزیدی و سابیئەی مەنداییەكان بەسەرۆكایەتی د. ڕامی جۆزێف ئاغا خان كرد.
وەفدەكە پیرۆزباییان پێشكەش بەسەرۆك ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بەردەوامییان بۆ خواست.
لەمیانی دیدارەكەدا باسیان لەبارودۆخی پێكهاتە ئایینییەكانی وڵات و چۆنیەتی پشتیوانیكردن لەمافەكانیان و پاراستنی فرەچەشنییان كرا. سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی چەسپاندنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بەهێزكردنی گیانی هاووڵاتیبوونی گشتگیر كردەوە و دووپاتیشی لەپێویستی پاراستنی هەمەجۆریی ئایینی و كلتووری وەك بەردی بناغەی سەقامگیریی عیراق كردەوە.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە پێزانینی خۆیان بۆ بایەخدانی بەڕێزیان بەپرسی پێكهاتە ئایینیەكان دەربڕی وپابەندبوونی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت بەشێوەیەك كەخزمەت بە وڵات و یەكڕیزی نیشتمانی بەهێز بكات.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی یەكێتی گشتی سەندیكاكانی كرێكارانی عیراق دەكات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە سەتار دەنبوس براك، سەرۆكی یەكێتی گشتی سەندیكاكانی كرێكارانی عیراق و وەفدی یاوەری كرد، كە پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە بەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بەردەوامییان بۆ خواست.
لەمیانی دیدارەكەدا باسیان لەبارودۆخی چینی كرێكاران و چۆنییەتی پشتیوانیكردن لەمافەكانیان و باشتركردنی ژینگەی كار كرا و بەڕێزیان جەختی لەگرنگی ڕۆڵی سەندیكاكان و پاراستنی مافی كرێكاران بەپێی یاسای كارپێكراوەكان كردەوە و ئاماژەی بەپێویستی رەخساندنی هەلی كار بۆ گەیشتن بەسەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئابووری كرد.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە پێزانینی خۆیان بۆ بایەخدانی سەرۆك كۆمار بەمافەكانی چینی كرێكاران دەربڕی و جەختیان لەگرنگی پەرەپێدانی كەرتی كار و باشتركردنی بارودۆخی كرێكاران لەوڵاتدا كردەوە.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەسەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دۆزی ئێزیدی دەكات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە موراد ئیسماعیل، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دۆزی ئێزیدی كرد، كەپیرۆزبایی خۆی پێشكەش بەبەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەكانیدا.
لەدیدارەكەدا باس لەپێشهاتەكانی دۆخی گشتی وڵات و ئاستەنگەكانی قۆناغی ئێستا كرا، سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كەعیراق بە فرەیی و فرەچەشنی نەتەوەیی و ئایینی و كلتوورییەوە توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكانی ئێستا و چەسپاندنی بنەماكانی دادپەروەری و هاووڵاتیبوون هەیە، بەمەش سەقامگیری بەردەوام دەبێت و خزمەت بەئایندەی نەوەكانی داهاتوو دەكات.
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی فراکسیۆنی حقوق دەکات
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی فراکسیۆنی حقوق کرد، وەفدەکە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بەبەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەجێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانیدا.
لەدیدارەکەدا باس لەدوایین پێشهاتە سیاسییەکان و چۆنیيەتی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و هەروەها پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کرا و بەڕێزیان جەختی لەگرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و ڕاوێژکردنی نێوان هێزە سیاسییەکان لەپێناوی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لەچوارچێوەی دەستوردا کردەوە، حکومەتێک کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە جێبەجێکارییەکانی و چارەسەرکردنی پرسە لەپێشینیەکان و خواستەکانی هاوڵاتیانی هەبێت.
لە دیدارەکەدا بەڕێز هەرێم کەمال سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە ئامادە بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

