riklam

حكومەتی فیدراڵی زەرەرمەندی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان قەرەبوو دەکاتەوە

عیراق 10:10 PM - 2026-04-28
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فەرمانگەی راگەیاندن

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

حكومەتی عیراق بڕیاریدا هاوكاری دارایی كەسوكاری قوربانیانی هێرشەكانی ئەم دواییانەی سەر خاكی عیراق بكات و بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا بودجەیەكی تایبەت تەرخان بكات بۆ دابینكردنی شایستەی دارایی بۆ خێزان و كەسوكاری قوربانیانی دوایین هێرشە سەربازییەكانی سەر خاكی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریارەكە قوربانیانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران لە 28ی2ی2026وە تاوەکو ئێستا 809  هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا 20 كەس شەهیدبون و 123 كەسی دیكەش برینداربون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket