riklam

سەرۆککۆمار: بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هێزە سیاسییەکان گرنگە

عیراق 09:40 PM - 2026-04-28
پێشوازی سەرۆککۆمار لە وەفدی فراکسیۆنی پەرلەمانی تەقەدوم راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

پێشوازی سەرۆککۆمار لە وەفدی فراکسیۆنی پەرلەمانی تەقەدوم

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، پێشوازیکرد لە پەرلەمانتار ئەحمەد مەزهەر ئەلجبوری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی تەقەدوم و وەفدی یاوەری.

وەفدەکە پیرۆزبایی خۆیان لە بەرێزیان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆمار و بەڕێزیشیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەردان و پیرۆزباییان دەربڕی.

لەم دیدارەدا کە ڕۆژی 28ی4ی2026، لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو ، بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان هێزە سیاسییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی زەیدی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی بەرنامەیەک کە سەرنج دەخاتە سەر باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

لە دیدارەکە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمان هەرێم کەمال و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆن ئامادەبوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket