riklam

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 55 کەس کوژران و بریندار بوون

جیهان 10:38 AM - 2026-04-28
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان Reuters

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان

بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە بۆسەر باشوری لوبنان، چوار کەس کوژران و 51ی دیکەش بریندار بوون و هەردوو لایەنیش یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان، رایگەیاند، بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەكانی باشوری لوبنان، كوژرانی چوار كەسی لێكەوتووەتەوە كە یەكێكیان ژن بووە و 51 كەسیش برینداربوون كە سیانیان منداڵن، بەمەش لە دوای 17ی4ی2026وە کە ئاگر بەست راگەیەندراوە، تاوەکو ئێستا 40 کەس لە لوبنان کوژراون.

 لە بەرامبەریشدا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ژێرخانی حزبوڵایان لە رۆژهەڵات و باشوری لوبنان كردوەتە ئامانج، لە رۆژانی رابردووشدا زیاتر لە 50 پێگەی حزبوڵایان لە باشوری لوبنان لەناوبردووە و لە نێویاندا بارەگایەك كە لە ژێر زەویدا بووە و بۆ ئەنجامدانی هێرش بەكارهێنراوە.

 هەرچەندە، ئاگر بەست لە نێوان هەردوو لا راگەیەندراوە، بەڵام هەریەک لە حزبوڵا و ئیسرائیل یەكتر بە پێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket