riklam

سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بناسە

عیراق 10:53 PM - 2026-04-27
عەلی ئەلزەید كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق واع

عەلی ئەلزەید كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق

عيراق

عەلی ئەلزەید كە گەنجێكی نیشتەجێی پارێزگای زیقارە و تەمەنی تەنها 40 ساڵە، ئەمشەو 27ی 4ی 2026، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاریی كراو لە ئەگەری سەركەوتنیدا دەبێتە گەنجترین سەرۆكوەزیران لە مێژووی عیراقدا.

 ناوبراو خاوەنی دوو بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لەبوارەكانی یاسا و دارایی و بانك هەروەها ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی عیراقە و خاوەنی ئەزموونێكی زۆرە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەكاندا.

پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی جنوب و سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمپانیای نیشتیمانی قابیزە بووە و لە بواری خوێندنی باڵاشدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی كارگێڕی زانكۆی شەعب و پەیمانگای پزیشكی عەشتار دەكات كە ئەمەش وای كردووە وەك كەسایەتییەكی كارگێڕی و ئابووری لە گۆڕەپانەكەدا بناسرێت.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket