riklam

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەى بەرەی تورکمانی عیراق دەکات

کوردستان 01:54 PM - 2026-04-25
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

یەکێتی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بەرەی تورکمانییەوە پەیامێکى  پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانى بەرەی تورکمانی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت: پەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی تورکمانی پەیوەندییەکی کارا و زیندووە لە پێناو خزمەتی پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەمان و دابینکردنی ماف و داخوازی هەموو پێکهاتەکانی عیراق لەسەر بنچینەی تەبایی و پێکەوەیی و هاوسەنگی.

دەقى پەیامەکە:

بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراق.

بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی بەرەی تورکمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لەڕێی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان  دەکەین.

پەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی تورکمانی پەیوەندییەکی کارا و زیندووە لە پێناو خزمەتی پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەمان و دابینکردنی ماف و داخوازی هەموو پێکهاتەکانی عیراق لەسەر بنچینەی تەبایی و پێکەوەیی و هاوسەنگی.

یەکێتی لەسەر رێچکەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆکی نەمر مام جەلال باوەڕی پتەوی بە بەشداری کاریگەری برایانی تورکمان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان هەیە لە هەموو جومگەکانی حوکمڕانی کوردستان و عیراق و ئیدارەی خۆماڵی کەرکوکیش و ئەم پرەنسیپەش لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی برەوى زیاتری پێدەدرێت لە پێناو خێر و خۆشی و پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی مافەکانیان .

دووبارە پیرۆزە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket