riklam

سه‌رۆككۆمار: پێویسته‌ به‌های دیناری عیراقی به‌هێز بكرێت

عیراق 12:35 PM - 2026-04-25
 پێشوازی سه‌رۆككۆمار لە پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

پێشوازی سه‌رۆككۆمار لە پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی

ئەمڕۆ 25ی4ی2026، نزار ئامیدی سه‌رۆككۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیكرد له‌ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و جەختی کردەوە كه‌ پێویسته‌ به‌های دیناری عیراقی به‌هێز بكرێت و چاكسازی به‌رده‌وامبێت.

لەو دیدارەدا،سه‌رۆككۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕ‌ی بۆ پیرۆزباییه‌كه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و جه‌ختی له‌ گرنگی هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی دراو و داراییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری ئابوری و به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام.

سەرۆککۆمار،جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌های دیناری عیراقی به‌هێز بكرێت و چاكسازی به‌رده‌وامبێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی له‌ سیاسه‌ته‌ دراوییه‌كانی بانك ده‌كات كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشتركردنی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان و هاندانی گه‌شه‌ی وڵات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket