riklam

ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە

جیهان 12:16 PM - 2026-04-25
فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئێرانی ارنا

فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئێرانی

ئەمڕۆ 25ی4ی2026، ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان کردەوە و لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیەوە یەکەم گەشتی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینیەوە دەستیپێكردەوە، بەشێوەیەک گەشتەکان بۆ وڵاتی  ئەستەنبوڵی تورکیا و شاری مەدینەی سعودیە و مەسقەتی عومان ئەنجامدراوە.

 تەلەفزیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: بەپێی چەند رێکارێک ئاسانکاری بۆ هاتن و رۆیشتنی گەشتیاران دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای 56 رۆژ و لە رۆژی 28ی2ی2026وە ،ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانی و ناوخۆییەکان داخست، دوای ئەو ماوەیەش لەگەڵ بەرەو پێشچوونی دانوستانەکانی پاکستان گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دەستپێکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket