riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: تەمەنی خانەنشینی کەمدەکەینەوە و مووچەکەی زیاد دەکەین

کوردستان 11:29 AM - 2026-04-25
مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی پەڕەی مازن غەریب

مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی

ئەنجومەنی نوێنەران فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین پۆلیس

یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەمووار دەکرێتەوە و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش روونیدەکاتەوە، تەمەنی خانەنشینی کەمدەکەینەوە و مووچەکەی زیاد دەکەین، دووپاتیشی دەکاتەوە، چەندین ئیمتیازاتی دیکەش لە خۆدەگرێت.

مازن غەریب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ئێستادا رەزامەندیمان وەرگرتووە، کە یاساکە جارێکی دیکە بهێنینەوە پەرلەمان و خاڵ و بەندەکانی هەمووار بکەینەوە، بەشێوەیەک لە خزمەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا بێت، سەرەتاش بە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەستمان پێکردووە، بەڵام لە دواتردا پرۆژە یاساکە تەواوی هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانیش دەگرێتەوە.

راشیگەیاند: لە پرۆژە یاساکەدا دوو خاڵ لای ئێمە زۆر گرنگە، یەکەمیان کەمکردنەوەی تەمەنی خزمەت، بەشێوەیەک کە ئەفسەر و کارمەند بتوانێت دوای 15 ساڵ خزمەت داوای خانەنیشین بوون بکات، خاڵی دووەمیش، زیادکردنی مووچەکانیانە، کە لە ئێستادا بڕەکەی زۆر کەمە و لەگەڵ دۆخی بازاڕ و گوزەرانی کارمەندان یەکناگرێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو مووچەیە زیادبکرێت، بەشێوەیەک ئێمە ئێستا کار دەکەین دەرماڵەکانیان بخەینە سەر مووچەی بنەڕەتی، بۆ ئەوەی کەمترین مووچەی کارمەندێکی ئاسایی لە نێوان 700 بۆ 800 هەزار دیناردا بێت و ئەفسەرانیش بچێتە سەروی یەک ملیۆن دینارەوە.

 پەیوەست بەوەی ئەگەر داواکارییەکی زۆر بۆ خانەنیشن بوون هات و بۆشایی دروست بوو، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، رایگەیاند: ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانەی لە ئێستاوە تاوتوێی دەکەین، بەشێوەیەک کە خانەنیشین بوونەکە بۆشایی دروست نەکات، بۆ ئەمەش رێکارە جێگرەوەکان تاوتوێ دەکەین.

لە کۆتایشدا، مازن غەریب پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: لەناو پرۆژە یاساکەدا چەندین ئیمتیازات جێگای دەکرێتەوە و دەمانەوێت خزمەتێک بە ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بکەین، بەڵام کارەکەمان ووردە و پێویستمان بە کات هەیە، ئەمە جگە لەوەی بابەتەکە پێویستی بە وەرگرتنی بۆچوونی پسپۆرانی ئەو بوارە هەیە، بۆ ئەوەی بێکەمو کورتی بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket