riklam

وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە پاکستان و دانوستان دەستپێدەکاتەوە

جیهان 07:33 PM - 2026-04-24
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەرشیف

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەرەو پاکستان بەڕێکەوت و سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەش دەکات، سێ سەرچاوەش ئاشکرای دەکەن، هێشتا تیمی تەکنیکی ئەمریکا لە ئیسلامئاباد ماون و لە داهاتوویەکی نزیکدا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئاشتی بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی هەواڵەکانی ئێرانی (ئیرنا)، رایگەیاند: عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ 24ی4ی2026، بۆ گفتوگۆ دەربارەی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەرەو ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێکەوتووە.
بەپێی ماڵپەرە ئێرانییەکە، عراقچی جگە لە پاکستان، سەردانی عەمان و روسیاش دەکات.

ئیرنا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە و جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و دانوستانی ئاگربەستی هەمیشەییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە ئیسلامئاباد ئامادەکاری بۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکان دەکات، کە هێشتا دیار نییە، کەی بەڕێوەدەچێت، هەروەها روونیش نەبووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەم گەشتەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، یان دوادەخرێت بۆ گفتوگۆکانی دانوستانی نێوانیان.

هاوکات، بەپێی سێ سەرچاوە، بەم نزیکانە دانوستانی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دەستپێدەکاتەوە.

دوو لەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە : تیمێکی پاڵپشتی تەکنیکی و ئەمنی ئەمریکا لە پاکستانن و ئامادەکاری بۆ دانوستانەکان دەکەن.
 لەلایەکی دیکەوە، پیت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام بدات.

ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدایە، کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئاشتی بەڕێوە بچێت، بەڵام بەڕێوەنەچوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە،دوای 39 رۆژ لە جەنگ، رۆژی 11ی4ی2026 لێپرسراوانی باڵای ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتنه‌ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان بۆ دانوستان به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به‌ ململانێی نێوانیان، به‌ڵام تاران گومانی خسته‌ سه‌ر دانوستانه‌كان و ڕ‌ایگه‌یاند: كه‌ ناتوانن به‌بێ به‌ڵێنی پێشوه‌خته‌ سه‌باره‌ت به‌ لوبنان و هه‌ڵگرتنی سزاكان به‌رده‌وامبن، بۆیە رۆژی دواتر شکستی دانوستانەکە راگەیەندرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket