riklam

سەرۆک بافڵ: بە رەسمی ئیمزای رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ دەکەین

کوردستان 06:22 PM - 2026-04-23
بافڵ جەلال تاڵەبانی و  سروە عەبدولواحید نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سروە عەبدولواحید

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنەکە پێشوازیی لێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە نێوان هەردوولادا کرایەوە.

سەرۆک بافڵ سوپاسی فراکسیۆنی نەوەی نوێی کرد بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە باسی لە رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ کرد و وتی، لە وادەیەکی نزیکدا بە رەسمی ئیمزای دەکەین.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket