riklam

‎‎ سەرۆك كۆمار جەخت لەچاكسازی و بونیادنانی دامەزراوەیەكی بەهێزی دەوڵەت دەكاتەوە

عیراق 01:42 PM - 2026-04-23
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی بەغداد پێشوازی لەسەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و لیژنەیەكی پەرلەمانیی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە پیسبوونی رووباری دیجلە، وەفدێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان،  پارێزگاری سەلاحەدین و پەرلەمانتار حەنان ئەلفەتلاوی كرد و ژمارەیەك پرسی گرنگیان تاوتوێ كرد.

سەرۆك كۆمارپێشوازی لەسەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی دەكات

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لەكۆشكی بەغداد، پێشوازی لە د.موحی مورتەزا قەزوینی، سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی كرد، د. قەزوینی پیرۆزبایی لەبەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانی و جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عیراق.  

لەمیانی دیدارەكەدا باسیان لەكارەكانی ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی و رۆڵی لەڕێكخستنی كاروباری خزمەتگوزاریی گشتی كرد و  سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی پەسەندكردنی ستانداردێكی شەفافیەت و پیشەیی لەدامەزراندن و بەرزكردنەوەی كارایی دەزگای كارگێڕی بەگوێرەی پێداویستییەكانی چاكسازی و بونیادنانی دامەزراوەیەكی بەهێزی دەوڵەت كردەوە.

لەلای خۆیەوە د. قەزوینی ، پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێنماییەكانی سەرۆك كۆمار بۆ پەرەپێدانی هەوڵەكانی چاكسازی دەربڕی و پابەندبوونی ئەنجوومەنی دووپاتكردەوە بۆ جێبەجێكردنی یاسا و رێساكان بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت و كارایی لەبەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكاندا.

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەكات

هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە وەفدێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی بەها ئەعرەجی، وەفدەكە پیرۆزباییان لەبەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانی و جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عیراق.

لەمیانی دیدارەكەدا ژمارەیەك پرسی گرنگی یاساییان تاوتوێ كرد، كە تێیدا سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی فراوانكردنی هاوكارییەكانی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و دەسەڵاتی یاسادانان و پێویستی بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان دامەزراوە دەستوورییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری سیاسی و چەسپاندنی سەروەری یاسا كردەوە، بەجۆرێك كەبەشداری بكات لەگەیشتن بەچاكسازییە پێویستەكان و پەرەپێدانی سیستمی یاسایی لە وڵاتدا.

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە، پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار دەربڕی لەپاڵپشتیكردنی پڕۆسەی دیموكراسی و پابەندبوونیان بە باشتركردنی پڕۆسەی یاسادانان و هەوڵەكانیان بۆ چالاككردنی ئەو یاسایانە دووپاتكردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەكەن.

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە پیسبوونی رووباری دیجلە دەكات

هاوكات نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی لەلیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە پیسبوونی رووباری دیجلە بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار یوسف كلابی كرد.

 لەدیدارەكەدا، ئەندامانی لیژنەكە پیرۆزبایی و تەمەنای سەركەوتنیان پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماردا.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆك نزار ئامێدی سوپاسی خۆی بۆ پیرۆزبایی و هەستە جوانەكانیان دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی سامانی ئاو كردەوە، بەتایبەتی ڕووباری دیجلە، و چارەسەركردنی سەرچاوەكانی پیسبوون تێیدا و قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بەو هۆیەوە زیانیان پێگەیشتووە.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لەپەرلەمانتار حەنان ئەلفەتلاوی کرد

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد، هەر ئەمڕۆ  پێشوازی لەپەرلەمانتار د.حەنان ئەلفەتلاوی كرد، کەپیرۆزبایی لەبەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار.

سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزباییە گەرمەکەی دەربڕی و جەختی لەگرنگی یەکڕیزی نیشتمانی و کاری هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا، هەروەها بەهێزکردنی هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان لەدەرکردنی یاسا گرنگەکانی پەیوەست بە خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەدین دەكات

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، پێشوازی لە هەیسەم زەهاوی پارێزگاری سەلاحەدین كرد، كە ئەندامانی پەرلەمان عەلا سوكەر و وەلید دەراجی یاوەری پارێزگار بوون و پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە بەڕێزیان كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ئەركەكانیدا.

لە میانی دیدارەكەدا كە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو،  باس لەبارودۆخی گشتی پارێزگاری سەڵاحەدین و چۆنییەتی پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و پەرەپێدانی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان كرا. 

 سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی هەوڵی هاوبەشی نێوان حكومەتی فیدراڵی و ئیدارە ناوخۆییەكان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاریی و گەشەپێدان لە پارێزگاكەدا.

لای خۆیانەوە پارێزگاری سەلاحەدین  و  هەردوو ئەندام پەرلەمان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك كۆماریان كرد لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و پەرەپێدانی ئەدای حكومەت و پابەندبوونیان دووپاتكردەوە بۆ ئەوەی هەمو هەوڵێك بدەن بۆ خزمەتكردنی دانیشتوانی پارێزگاكە و بەرژەوەندی گشتی.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket