riklam

یاسای پاراستی مامۆستایان هەمواردەکرێتەوە

عیراق 11:21 AM - 2026-04-23
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

بڕیار وایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-4-2026، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازە یاسایەک لەخۆدەگرێت.

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA  کەوتووە: دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای چاودێری نەوجەوانان لەخۆدەگرێت.

هەروەها دانیشتنەکەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و ڕێبەرانی پەروەردەیی ژمارە 18ی ساڵی 2018 لەخۆدەگرێت.

PUKMEDIA  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket