riklam

کۆڕبەندی دێلفی 2026 بەڕێوەدەچێت

جیهان 10:50 AM - 2026-04-23
کۆڕبەندی دێلفی 2026 greekreporter

کۆڕبەندی دێلفی 2026

لە ناو جەرگەی مێژوو و لە شاری (دێلفی)ی یۆنان، کۆڕبەندی ئابووریی دێلفی 2026 کارەکانی دەستپێکرد و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشداری دەکات.

ئەم کۆڕبەندە کە بە (داڤۆس)ی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەناسرێت، ئەمساڵ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە جیهان بەدەست قەیرانی وزە، داخستنی کایە ئاسمانییەکان و خێرابوونی ژیریی دەستکردەوە دەناڵێنێت، زیاتر لە (250) بەشداربوو لە سەرۆکی دەوڵەت، وەزیر و پسپۆڕانی ئابووری کۆبوونەتەوە بۆ نەخشاندنی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و لە هەرێمی کوردستانیشەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارە.

ئەو تەوەرانەی لە کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ئاسایشی وزە و گۆڕانی کەشوهەوا وشۆڕشی تەکنەلۆژیا و داتا و ئەمنییەتی ناوچەییە.


پەیامی رەسمی کۆڕبەندی دێلفی 2026

"لە کاتێکدا لەبەردەم لوتکەی سەردەمێکی یەکلاکەرەوەدا وەستاوین، بانگهێشتتان دەکەین بێنە پاڵمان بۆ ئەوەی وانەکانی ڕابردوو بەکاربهێنین و وێنای ئەو دەرفەتە زۆرانە بکەین کە لەبەردەمماندان. جیهان گۆڕانکارییەکی بێوێنە بەخۆیەوە دەبینێت؛ لە نێوان پارچەپارچەبوونی جیۆپۆلەتیکی، مەترسییە گەورەکانی کەشوهەوا و ئەو وەرچەرخانە دیجیتاڵییەی کە خەریکە یاساکانی ئابووری و کارلێکی کۆمەڵایەتی سەرلەنوێ دەنووسێتەوە، ئێمە سوود لە ئەزموونی میوان و قسەکەرە باڵاکانمان وەردەگرین بۆ هەڵسەنگاندنی ئاڕاستە باوەکانی ئێستا و دیاریکردنی ڕێگەیەک بەرەو سەردەمێکی بەردەوامتر، دادپەروەرتر و گەشەسەندووتر، پێکەوە، هەوڵدەدەین چارەسەر بۆ ئەو تەحەدا هەستیارانە بدۆزینەوە کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی جیهانی بوونەتەوە، بە جەختکردنەوە لەسەر بەها بنەڕەتییەکانی وەک گفتوگۆ، هاوکاری و داهێنان."

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket