riklam

ماکرۆن خەڵاتی جوقی شەرەف دەبەخشێتە کچە کوردێک

کوردستان 06:41 PM - 2026-04-22
بەخشینی خەڵاتی جوقی شەرەف بە نادیە موراد شفقNEWS

بەخشینی خەڵاتی جوقی شەرەف بە نادیە موراد

 ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی جوقی شەرەفی بەخشیە نادیە موراد چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، کە بەرزترین خەڵاتی فەرەنسایە.

خەڵاتی رێزلێنانی جوقی شەرەف، بەرزترین رێزلێنانی وڵاتی فەرەنسایە کە دەبەخشرێت بەو کەسانەی خزمەتێکی زۆریان کردووە و کاری ناوازەیان لە بواری  دادپەروەری و مافی مرۆڤدا کردووە.

لەو مەراسیمەدا، نادیە موراد رایگەیاند: زۆر سوپاسی سەرۆک و گەلی فەرەنسا دەکەم بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە، فەرەنسا لە پاڵ ئەو کەسانەدا وەستایەوە کە رزگاریان بووە.

 وتیشی: ئەو رێزلێنانە تەنها بە من نەبەخشراوە، بەڵکو بۆ هەموو رزگاربووەکان بەخشراوە،هەروەها بۆ ئەو کەسانەشە کە هەوڵی فەراهەمکردنی دادپەروەری و بنیاتنانەوەی ژیان دەدەن.

هەر لە مەراسیمەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا ستایشی ئازایەتی نادیە مورادی کرد، کە هەوڵی داوە هاوکاری کۆمەڵگە زیانلێکەوتوان و رزگاربووان بکات، لە ناویاندا توانیویەتی تاوانەکانی داعش و پێشێلکارییەکانی ئاشکرا بکات.

راشیگەیاند: کارەکانی نادیە هاوکار بووە بۆ جوڵەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر فەراهەمکردنی دادپەروەری و رێگری لە توندوتیژی بکەن.
 نادیە موراد، یەکەم ژنە کوردی عیراقییە کە خەڵاتی جوقی شەرەف بەدەستبهێنێت، کە ناپلیۆن پۆناپەرت لە ساڵی 1802 بۆ خەڵاتکردنی پلە باڵاکانی وڵاتەکەی هێنایە کایەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket