سەرۆك كۆمار: بەدیالۆگی بونیادنەرانە رووبەڕووی ئاستەنگەكان دەبینەوە
عیراق 06:12 PM - 2026-04-22
راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق
ئەمڕۆ 22ی 4ی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، پێشوازی لەوەفدی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وەفدی بزووتنەوەی بەسائیرو سەرۆك ئەركانی سوپا كردو دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێ كرد، هاوكات پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی و پابەندبوونیان بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە سیاسییە.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەفدێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات
ئەمڕۆ 22ی 4ی 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەسەرۆكایەتی عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران، وەفدەكە پیرۆزبایی لەبەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانی و جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عیراق.
لە میانی دیدارەكەدا چۆنیەتی پاڵپشتیكردنی كارەكانی كۆمسیۆن و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانە تاوتوێ كران كەڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی بەهێزكردن و پشتیوانیكردنی سەربەخۆیی كۆمسیۆن كردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەتەواوی ئەركەكانی خۆی لەچەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسیدا جێبەجێ بكات.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكەی كۆمیسیۆن پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پشتگیریكردن لەكارەكانیان و پابەندبوونی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ بەردەوامبوون لەهەوڵەكانیان بەپێی باڵاترین ستانداردە پیشەییەكان.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەفدێكی بزووتنەوەی بەسائیر دەكات
هەر ئەمڕۆ نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە وەفدێكی بزووتنەوەی بەسائیر بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم كازم سكرتێری گشتی بزوتنەوەكە و سەفا ئەلجابری، وەفدەكە پیرۆزباییان لەبەڕێزیان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانی و جێبە جێكردنی خواستەكانی گەلی عیراق.
لەمیانی دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵاتیان تاوتوێ كرد، سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی بەهێزكردنی هاوكاری نێوان هێزەكانی نیشتمانی و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پشتیوانیكردن لەسەقامگیری سیاسی كردەوە ودوپاتیشی پێویستی لەبەرچاوگرتنی دیالۆگی بونیادنەر كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا و بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزارییەكان و گەشەپێدان .
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە، پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی و پابەندبوونیان بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە سیاسییە جیاجیاكاندا دووپاتكردەو بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی وڵاتدا بن.
سەرۆك كۆمار پێشوازی لە سەرۆكی ئەركانی سوپا دەكات
هاوكات نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی بەغداد پێشوازی كرد لە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆكی ئەركانی سوپا، كە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆمار، پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزیان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانیدا.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئەمنیی وڵات تاوتوێ كرا، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی پشتگیریكردنی هێزە چەكدارەكان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان كردەوە، هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی كرد كە سوپا دەیگێڕێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەریی عیراقدا.
لای خۆشییەوە، سەرۆكی ئەركانی سوپا جەختی لە بەردەوامیی هێزە چەكدارەكان كردەوە لە ئەنجامدانی ئەركە نیشتمانییەكانیان بەوپەڕی پیشەییبوون و لێهاتووییەوە، و دووپاتیشی كردەوە كە هێزەكان پابەندن بە پاراستنی نیشتمان و دەستوور و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

