رێکخراوی پەیامنێران: ئازادی رۆژنامەنووسی لەهەرێم سنوردارکراوە
کوردستان 09:45 AM - 2026-04-22
PUKMEDIA
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لەیادی 128هەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم
رۆژنامەی کوردیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئازادیی رۆژنامەوانیی لە
هەرێمی کوردستان نەک تەنها سنووردار کراوە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ
تێکشکاوە، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ ئەو بانگەشانەی کە بۆ دیموکراسی و
مافی مرۆڤ دەکرێن.
لەپەیامێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رێکخراوی
پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند: ئەمڕۆ 128
ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەگەریی کوردییدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەی
پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاکاران دەکەین، بەڵام ئەم بۆنەیە نابێت
تەنها وەک جەژنێکی مێژوویی ببیندرێت، چونکە ئێستای کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی
کوردستان بە شێوەیەکی ترسناک لەو مێژووە دوورکەوتووەتەوە و ئەو رۆژنامەوانییەی کە
پێویست بوو ببێت بە دەنگی گەل و پەیامی دیموکراسی، ئێستا لەژێر فشاری دەسەڵات و
سیستەمێکی ناتەواودا کپ دەکرێت.
راشیگەیاندووە: رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، بەردەوام
هۆشداریی دەدات کە ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان نەک تەنها سنووردار
کراوە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێکشکاوە وەک دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان،
هەڕەشەکردن و لێدان، جیکاریی و سنووردارکردنی کار، هەموو ئەوانەش بوونەتە بەشێکی
ئاسایی لە ژیانی رۆژانەی ڕۆژنامەنووسان، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ناگونجێت لەگەڵ ئەو
بانگەشانەی کە بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکرێن، هەربۆیە ئەمە تەنها کێشەی رۆژنامەنووسێک
یان دامەزراوەیەکی راگەیاندن نییە، بەڵکو کێشەی تەواوی کۆمەڵگەیە، کاتێک دەنگی راستی
دەکوژرێت، یان ئەنجامدانی راپۆڕتێکی رۆژنامەوانیی دەبێتە تاوان، ئەو کاتە هەرێم لە
رێچکە دیموکراسیییەکەی لادەدات. چونکە ئەم بارودۆخە دەربڕینی ڕاستەقینەی سیستەمێکە
کە ناتوانێت ڕەخنەی لێ بگیرێت و لە هەمانکاتدا ناتوانێت مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ
بپارێزێت.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕووی
نێودەوڵەتییەوە، ئەم توندوتیژی و پێشێلکارییانە کاریگەرییەکی خراپیان هەیە لەسەر
وێنە و پێگەی هەرێمی کوردستان، کاتێک رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام ئاماژە بە
بەرتەسککردنەوەی ئازادیی راگەیاندن دەدەن، ئەمە تەنها ڕەخنەیەکی ناو راگەیاندراوێک
نییە، بەڵکو ئاگادارییەکە لەوەی کە هەرێم چووەتە دەرەوەی پێوانە
نێودەوڵەتییەکانەوە لەڕووی ئازادی رۆژنامەگەرییەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 22ی4ی2026 لە 128ھەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی
کوردیدا، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ
داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ساز دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

