riklam

سەرۆککۆمار پێشوازی لە نەوەی نوێ دەکات

عیراق 04:03 PM - 2026-04-21
سەردانی وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی نەوەی نوێ بۆلای سەرۆککۆمار راگەیاندنی سەرۆککۆمار

سەردانی وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی نەوەی نوێ بۆلای سەرۆککۆمار

سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی نیسان 2026 لەکۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە وەفدێکی فراکسیۆنی پەرلەمانی نەوەی نوێ، بەسەرۆکایەتی ، سروە عەبدولواحد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ کە پیرۆزباییان لەبەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانی و جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عیراق.

لەديدارەکەدا باس لەپێشهاتە گشتییەکانی گۆڕەپانی سیاسی کرا و سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و پێویستیی یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەکان لەنێوان هێزەکانی نیشتمانی بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و دەستەبەرکردنی خواستەکانی هاووڵاتیان کردەوە.

هەر لەدیدارەکەدا، ژمارەیەک لەئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ئامادەی بوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket