رەحمان خانی: چاوەڕوانی سەرڕێژبوونی سەرجەم بەنداوەکانین
کوردستان 10:43 AM - 2026-04-21
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ
بەنداوی دوکان
بەهۆی زۆری بارانبارین لەئەمساڵدا بڕی ئاوی کۆکراوەی پۆند و
بەنداوەکانی بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، بەجۆرێک لەکۆی 25 بەنداو 22 بەنداو لەهەرێمی کوردستان سەرڕێژبوون
و چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو بەنداوێکی دیکەش سەرڕێژ ببێت، بەڕێوەبەری
بەنداوەکانی هەرێم-یش رایدەگەیەنێت: تا ئێستا 22 بەنداو سەرڕێژ بوون و سێ بەنداویش
ماون سەرڕێژ ببن.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری
بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەهەرێمی کوردستان
25 بەنداومان هەیە کە تا ئێستا 22 بەنداویان سەرڕێژ بوون و سێ بەنداویش ماون سەرڕێژ
ببن کە بریتین لە بەنداوەکانی( دەربەندیخان و دوکان و گۆمەسپان).
راشیگەیاند:
چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت و بەنداوی
دوکانیش کەمتر لە 5 مەتری ماوە بەشێوەیەکی ستونی بۆ سەرڕێژبوون، هیوادارین
بتوانیین لەکۆتایی وەرزی گلدانەوەی ئەمساڵ بگەینە ئاستی باش لەو بەنداوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بەهۆی زۆریی ئاستی ئاوی کۆکراوە لە بەنداو و پۆندەکان، دەتوانین
بڵێین بۆ ئەمساڵ هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئاسایشی ئاو لە ساڵێکی سەلامەتدایە، کە
لە بواری کشتوکاڵ و ئاوی ژێر زەوی چەندین بواری دیکەدا سوودێکی زۆر لەو سەرچاوەی
ئاوانە وەردەگیرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

