riklam

پاکستان بۆ ترەمپ: وشەی توند دژی ئێران بەکارمەهێنە

جیهان 08:57 AM - 2026-04-21
پاکستان نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات میدیاکان

پاکستان نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات

لێپرسراوێکی پاکستانی ڕایدەگەیەنێت کە  وڵاتەکەی داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە، وشەی زبر و توند دژی ئێران بەکارنەهێنێت، لەکاتێکدا ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات نێوەندگیری لەنێوان تاران و واشنتۆن بکات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری ئەو لێپرسراوە پاکستانیەوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیسلامئاباد پەیامیان بۆ دۆناڵد ترەمپ ناردووە و هۆشدارییان پێداوە کە لە راگەیاندنەکانەوە وشەی توند بەکارنەهێنێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: پاکستان کە میوانداری خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەکات، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رازی بکات و دووربکەوێتەوە لە قسەی هەڕەشەئامێز، بۆ ئەوەی دانوستانەکان ئەنجامی هەبێت و هەردوو وڵات لەسەر پرسە ناکۆکەکانی نێوانیان رێکبکەون.

 پاکستان هەوڵدەدات ڕۆڵی خۆی وەک ناوبژیوانێک بەکاربهێنێت بۆئەوەی  پێگەی نێودەوڵەتی خۆی بەهێز بکات، هەرچەندە رووبەڕوی ئاستەنگ بووەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11ی4ی2026 لێپرسراوانی باڵای ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتنه‌ ئیسلامئابادی پایته‌ختی پاكستان بۆ دانوستان به‌ئامانجی كۆتاییهێنان به‌ ململانێی شه‌ش هه‌فته‌یی نێوانیان، به‌ڵام تاران گومانی خسته‌ سه‌ر دانوستانه‌كان و ڕ‌ایگه‌یاند: كه‌ ناتوانن به‌بێ به‌ڵێنی پێشوه‌خته‌ سه‌باره‌ت به‌ لوبنان و هه‌ڵگرتنی سزاكان به‌رده‌وامبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket