riklam

وەزیرێکی دیکەی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە

جیهان 08:43 AM - 2026-04-21
وەزیرە دەستلەکارکێشاوەکەی ئەمریکا میدیاکان

وەزیرە دەستلەکارکێشاوەکەی ئەمریکا

لۆری چافیز دیرمەر وەزیری کاری ئەمریکا، دەستی لەکارکێشایەوە و جێگرەکەی بە وەکالەت ئەرکەکانی پۆستەکە دەگرێتە ئەستۆ، کە دەبێتە سێیەم وەزیر لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەست لەکار بکێشێتەوە.

بە دەستلەکارکێشانەوەی لۆری چافیز دیرمەر، ناوبراو دەبێتە سێیەم وەزیری ئەمریکی کە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جێبهێڵێت؛ ئەمەش دوای "کریستی نۆیم وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و "بام بۆندی" وەزیری داد.

پێشتر ترەمپ لە مانگی ئازاردا کریستی نۆیمی لە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە، دوای کەمتر لە مانگێکیش بام بۆندی داواکاری گشتی لە پۆستی وەزیری داد دوورخرایەوە، ئەوەش لە میانی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە "خراپی ڕەفتار".

ستیڤن چێنگ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: وەزیری کار لۆری چافیز دیرمەر ئیدارەی ئەمریکا جێدەهێڵێت بۆ وەرگرتنی پۆستێک لە کەرتی تایبەت، لە شوێنی ئەویش کیسی ساندەرلین پۆستی وەزیری کار بە وەکالەت وەردەگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket