وەزارەتی ناوخۆ: نزیكەی شەش ملیۆن چەك لەبانكی نیشتمانی تۆماركراون
عیراق 04:36 PM - 2026-04-20
ميدياكان
چەكی هەمەجۆر
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی4ی 2026، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی تۆماركردنی نزیكەی شەش ملیۆن چەكی هەمەجۆری لە بانكی چەكی نیشتمانی عیراق راگەیاند.
عەقید عەباس ئەلبەهدلی، وتەبێژی رەسمی وەزارەتەكە، لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە: پڕۆسەی ڕێكخستنی چەكی هەمەجۆر پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك 864 نووسینگەی تۆماركردن لە سەرتاسەری عیراق كاردەكەن و 310 هەزار داواكاری تۆماركردن وەرگیراون و جێبەجێكراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ژمارەی ئەو چەكە هەمەجۆرانەی كە لەبانكی چەكی نیشتمانی عیراق ئەرشیفكراون گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 800 هەزار چەك كە هەموویان كۆدیان بۆ كراوەو دەستنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: ناونوسین لەڕێگەی داواكاریی عەین عیراق-ەوە ئەنجامدەدرێت، فۆڕمی تۆماركردنەكەش بەخۆڕاییەو فەرمانگەكان هەموو رێكارەكان لەوەرگرتنی چەكی هەمەجۆر تا دەركردنی مۆڵەتەكە جێبەجێ دەكەن، هاوكات تۆماركردن تا 31ی كانوونی دووەمی 2026 بەردەوامدەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

