riklam

ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی لەسەید عەممار حەكیم دەكات

عیراق 07:58 PM - 2026-04-19
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتی و  سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە PUKMEDIA

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتی و سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەبۆنەی بەستنی سێیەمین كۆنگرەی گشتی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەماحەتی سەید عەممار حەكیم، وەك سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ خولێكی نوێ، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەید عەممار حەكیم دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز: سەماحەتی سەید عەمار حەكیم

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانی سێیەمین كۆنگرەی گشتی و هەڵبژاردنەوەتان بەسەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لەسەركردایەتی و تەواوی ئەندامانتان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاترو بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم ئەنجامی سەركەوتنی كۆنگرەكەتان هاندەری‌ زیاتربێت‌ بۆ تەبایی‌ و ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی گرفتەكان، پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی حەكیمانەو مێژویی جەنابت و بنەماڵەو هاوكارەكانت، لەسەقامگیری و ئاشتەوایی عیراقدا.

ئومێدی سەركەوتن و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانمان هیوامانە.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket