riklam

ترەمپ: سبەینێ وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە

جیهان 04:40 PM - 2026-04-19
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا میدیاکان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای دەکات، سبەینێ لە پاکستان گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرێوەدەچێت و هیواخوازیشە ئێران لەگەڵیاندا رێکبکەوێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە: نوێنەرەکانم دەچنە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، سبەینێ ئێوارە لەوێ دەبن بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن.

 دەشڵێت: ستیڤ ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێکەوتووە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران.

 ئاماژە بەوەشدەکات، رێککەوتنێکی دادپەروەرانە دەخەنە بەردەم ئێران و هیواخوازن رێککبکەون.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، دوو فڕۆکەوی ئەمریکی گەیشتنە پاکستان و تیمی تەکنیکی وەفدی ئەمریکایان هەڵگرتووە.

 پەیوەست بە بۆچوونی ئێرانیش، ئەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند: ئێمە بۆیە ئاگربەستی کاتیمان قبوڵکردووە، بۆ ئەوەی ئەمریکا بە داواکارییەکانمان رازی ببێت.

پەیوەست بە ناکۆکییەکانیشیان، قالیباف ئاشکرای کرد، لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی و گەروی هورمز کێشەمان هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket