riklam

لە موسڵ سێ گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدرانەوە

عیراق 02:07 PM - 2026-04-19
هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان کوردسات نیوز

هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان

لە موسڵ سێ گۆڕی بەكۆمەڵی قوربانییانی دەستی تیرۆرستانی داعش هەڵدرانەوە كە روفاتی دەیان كەس لە خۆ دەگرن و لە ناویشیاندا روفاتی ژمارەیەك پێشمەرگە هەن، پارێزگاری نەینەواش رایدەگەیەنێت، مێژووی ئەم گۆڕانە بۆ روداوەكانی ساڵی 2015 دەگەڕێنەوە.
 
لیژنەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵدانەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە بەری ڕاستی موسڵ دەستپێكردووە كە روفاتی قوربانیانی دەستی داعشیان تێدایە. 

ئەحمەد ئەسەدی، ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: تائێستا روفاتی ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی و پێشمەرگە و خەڵكی موسڵ لەو گۆڕانەدا دۆزراونەتەوە.

دەشڵێت: كارەكانیان بەردەوام دەبن، بۆ پشكنینی چەند شوێنێكی دیكە كە گومان دەكرێت گۆڕی بەكۆمەڵی دیکەی لێبێت.

لەلایەکی دیکەوە، زەید عەباس بەڕێوەبەری فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لە موسڵ، رایگەیاندووە: سێ گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدراونەتەوە كە دەیان روفاتیان تێدایە.

 وتیشی: روفاتەكان رەوانەی پزیشكی داد دەكرێن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی "دی ئێن ئەی" بە مەبەستی ناسینەوە و رادەستكردنەوەیان بە كەسوكاریان.

عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا، کە سەرپەرشتی پڕۆسەكەی كردوە ئەوەی رونکردەوە، مێژووی ئەم گۆڕانە دەگەڕێنەوە بۆ روداوەكانی ساڵی 2015 و روفاتی ژن و منداڵ و هاووڵاتیانی پێكهاتەی ئێزدی و پێشمەرگە لەنێو گۆڕەكاندان.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket