riklam

سەرۆك بافڵ: كردنەوەی گەرووی هوورمز هەنگاوێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان

کوردستان 09:04 PM - 2026-04-17
بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپەیامێكدا رایگەیاند: پێشوازی لە راگەیاندنە نوێیەكەی سەرۆك ترەمپ و عەباس عێراقچی دەكەین سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هوورمز و هەنگاوە ئەرێنییەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی، هاوكات ئەم پێشهاتە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە لەم ساتە هەستیارەدا.

دەقی پەیامەكە:

پێشوازی لە راگەیاندنە نوێیەكەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ و بەڕێز عەباس عێراقچی دەكەین سەبارەت بە كردنەوەی گەرووی هوورمز و هەنگاوە ئەرێنییەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی، بەتایبەتی ئاگربەست لە لوبنان.

ئەم پێشهاتە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە لەم ساتە هەستیارەدا. كردنەوەی ئەم رێڕەوە ئاوییە سەرەكییە نەك هەر متمانە بۆ بازاڕی وزەی جیهانی دەگەڕێنێتەوە، بەڵكو راستەوخۆش بەشدارە لە سەقامگیریی و بوژانەوەی ئابووریی ناوچەكە.

هانی هەموو لایەك دەدەین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێگایە، لەسەر بنچینەی ئەم هەنگاوە لێكتێگەیشتنە كاتییەكان بگۆڕن بۆ رێككەوتنی هەمیشەیی كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەموو گەلانی ناوچەكە بكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket