رێبوار تەها: لەگەڵ پارێزگار بەردەوام دەبین لەخزمەتی کەرکوکییەکان
کوردستان 09:46 AM - 2026-04-17
PUKMEDIA
رێبوار تەها، پارێزگاری پێشووی كەركوك
رێبوار تەها، پارێزگاری پێشووی كەركوك، لەپەیامێكدا دوای سوپاسكردنی سەرۆك بافڵ و متمانەو پشتیوانی بەردەوامی كەركوكییەكان رایگەیاند: كەركوك جێناهێڵم و بەردەوام دەبم لەخزمەتكردنی كەركوكییەكان، هاوكات دەسەڵاتی ئەمجارەی پارێزگار جیاواز دەبێت و بڕیارەكان بە هاوبەشی دەدرێن.
سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم
شەوی رابردوو 16ی 4ی 2026، دوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستەكانی پارێزگای كەركوك، رێبوار تەها، پارێزگاری پێشووی كەركوك، پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم كەمتمانەی پێدام ببم بەپارێزگار، وتیشی: لەماوەی كاركردنم وەك پارێزگاری كەركوك، روبەڕوی كۆمەڵێك ئاڵنگاری گەورەی ئەمنی و دارایی و كارگێڕی بووینەوە، بەشێوەیەك لەماوەی یەك ساڵ و 8 مانگی كاركردنمدا بودجە بۆ كەركوك نەهات، تەنها بڕێكی كەم لەبودجەی پتڕۆ دۆلارمان بۆ دەهات كە تەنها دەكاتە 7% ی بودجەی ساڵێكی پارێزگارەكانی پێشوو، خۆئەگەر تەنها یەك لەسەر چواری بودجەی پارێزگارەكانی پێشووم بۆ بهاتایە، كەركوكم دەكرد بە شارێكی دیكە.
چەند ساڵی داهاتوو ئەنجامی كارەكانمان بەتەواوی دەردەكەون
راشیگەیاند: نەوەستاین لە خزمەت و چووینەوە ناو خەڵك و كاری جدییمان كرد بۆ ئەوەی متمانە بگەڕێنینەوە بۆ نێوان خەڵك و حكومەت و گیانی پێكەوەژیان بۆ نێو پێكهاتەكانی كەركوك، هاوكات خزمەتگوزاریمان گەیاندە گوندو گەڕەكە پشتگوێخراوەكانی كەركوك و كۆمپانیای وەبەرهێنانی راستەقینەمان هێنایە شارەكە، بێگومان چەند ساڵی داهاتوو ئەنجامی كارەكانمان بەتەواوی دەردەكەون، چونكە زۆر بەرپرسیارانە كارمانكرد.
لەكەركوك دەمێنمەوەو خزمەت دەكەم
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەشكرد: هەرچەندە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، 97 هەزار دەنگم بەدەستهێناو چەندین جاریش لەبەغداد پۆستم پێدرا، بەڵام كەركوكم جێنەهێشت، تەنها دەمەوێت لەكەركوك بم و خزمەت بكەم، بڕیارمداوە ئەگەر فەرمانبەرێكیشبم لەم شارە دەمێنمەوە، هاوكات بە كەركوكییەكان و جوتیاران دەڵێم ئێوە بێكەس نین و ناهێڵم جارێكی دیكە بێكەسبن.
ناهێڵم جارێكی دیكە كورد بێبەشكرێت
ئەوەشی خستەڕوو: هەر بۆ خزمەتی كەركوكییەكان پۆستی جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوكم قبوڵكردووەو نامەوێت جارێكی دیكە كورد بێبەشكرێت، بە بەردەوامبوونیشم رێگەنادەم ئەو پڕۆژانەی كەبونیادمانناوە بەتەواونەكراوی بەجێبهێڵدرێن.
پێویست بوو بڕیارێك بدەم لەبەرژەوەندی خەڵك و كەركوكییەكان بێت
پارێزگاری پێشووی كەركوك راشیگەیاند: لەم بارودۆخەدا پێویست بوو بڕیارێك بدەم كە لەبەرژەوەندی خەڵك و كەركوكییەكان بێت، هەرچەندە بۆ من ئاسان نییە، بەڵام دەبێت خزمەتەكانم بەردەوامبن، بۆ ئەوەش پێویستم بەپشتیوانی خەڵكی كەركوكەو دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و كۆتایی نییە.
سێ جار هەوڵی تیرۆركردنم درا
وتیشی: لەماوەی ساڵێك و شەش مانگدا، سێ جار هەوڵی تیرۆركردنم درا، جگە لە خۆخۆری خۆمان و راگەیاندنە دژەكان، بەڵام لە خزمەتكردنی شاری كەركووك بەردەوام بووم و بەردەوامیش دەبم، دەسەڵاتی ئەمجارەی پارێزگاری كەركوك جیاواز دەبێت لەگەڵ من، چونكە سەرجەم دەسەڵاتە دارایی و كارگێڕیییەكان بەهاوبەشی دەبن لەگەڵ هەردوو جێگرەكەیداو دڵنیابن ناهێڵین جارێكی دیكە كوموكوڕی رووبدات.
رێبوار تەها لەكۆتایی پەیامەكەشیدا رایگەیاند: لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبین بۆ كەركوك و كەركوكییەكان، ئەم قۆناغە تێدەپەڕێت و بەرەو داهاتوویەكی باشتر هەنگاو دەنێین.
PUKMEDIA
دەقی پەیامە ڤیدیۆییەكەی رێبوار تەها:
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

