گەزنەیی: لای یەكێتی ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی دیموكراسییە نەك كەرەستەیەك بۆ چەواشەو تەخوین
کوردستان 03:26 PM - 2026-04-16
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:
ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك پەیوەندی بە پۆستی سەرۆك كۆمارەوە نییە و لای
یەكێتی ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی دیموكراسییە، وتیشی: هەندێك لایەن بە ئاڵوگۆڕكردنی
پۆستی پارێزگاری كەركوك شڵەژاون و دەپرسین ئەگەر لەخەمی ئەو پۆستەدا بوون بۆ كورد،
بۆ دەنگیان بە رێبوار تەها نەدا؟ بۆ پیرۆزباییان لێنەكرد؟ بۆ سكاڵایان لەسەر تۆمار
كرد؟ و سەبارەت بە پێکهێنانى
حکومەتى هەرێم، رایگەیاند: قۆناغێکى نوێ هاتووەتە پێشەوە و
لەسەر بنەماى کورسى گفتوگۆى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەینەوە.
ئەمڕۆ 16ی 4ی 2026، كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرباری دژایەتی و نەبوونی
بودجە، رێبوار تەها توانی خزمەتێكی باش بە كەركوك و كەركوكییەكان بكات، بۆیە
بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە سوپاسی رێبوار تەها و تیمەكەی و ئەندامانی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەین، لەبەر ئەوەی توانیان وێنەیەكی جوان لە پێكەوە
ژیان و ئاشتی و سەقامگیری و لەسەر سیاسەتی جەنابی سەرۆك مام جەلال لە كەركوك
پێشكەش بكەن، هیوادارین ببێت بە نموونەیەك بۆ هەموو عیراق و كوردستان.
راشیگەیاند: ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكرێت و ئەم
هەنگاوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەربنەمای سایەستی حەكیمانەی سەرۆك مام
جەلال-ە، كە سیاسەتی چەپكە گوڵەكەیە، سیاسەتی پێكەوە ژیانە، كە جەنابی سەرۆك مام
جەلال لە كەركوك پێشنیاری كرد، بە پڕۆژەیەك بۆ دابەشكردنی مافی پێكهاتەكان، 33 بە
33 بە 33، ئەمڕۆش ئێمە ئەم سیاسەت و ئەم رێبازەی سەرۆك مام جەلال بە حەكیمی سەرۆك
بافڵ جەلال تاڵەبانی جێبەجێ دەكەین.
ئەوەشی خستەڕوو: ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ
پەیوەندییەكی دوور و نزیكی بە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقەوە نییە، وەكو هەندێك
لایەن ئاماژەی بۆ دەكەن، بەڵكو لەسەر بنەمای رێككەوتنێكە كە بەر لە دوو ساڵ ئەم
رێككەوتنە كراوە، ئێمەش حزبێكی راستگۆین، سیاسەت لای ئێمە بریتییە لە راستگۆیی و
پابەندین بەو رێككەوتنەی كە كردوومانە، ئەمەش دەرخەری سەرڕاستی و سیاسەتی
حەكیمانەی سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
كاروان گەزنەیی جەختیكردەوە، كە لای یەكێتی ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی
دیموكراسییە و رایگەیاند: پێمان وانییە پۆست میراتی سیاسی بێت بۆ هیچ كەس و
لایەنێك و پێمان وایە بۆ چەسپاندنی پڕۆسەكانی دیموكراسی دەبێت پابەند و راستگۆبین
لەگەڵ هاووڵاتییان و هاوپەیمانەكانمان، تا بتوانین بەسەر راستی پەیامەكانی
خۆمانیان پێ بگەیەنین.
روونى کردەوە: دەبینم دەبیستم هەندێک لایەن تەنگاتاو بوون و شڵەژاون
بۆ پۆستى ئاڵوگۆڕى پۆستى پارێزگارى کەرکوک، من لە خەڵکى کوردستان دەپرسم، ئەو
لایەنانە ئەگەر خەمى پۆستى پارێزگارى کەرکوکیان بوو، بۆچى نەهاتن لەگەڵمان دەنگ
بدەن بە رێبوار تەها بۆ ئەوەى ببێت بە پارێزگارى کەرکوک، ئەگەر ئەمان لەگەڵمان
بهاتنایە، ئێمە ئەمڕۆ رێکەوتن و ئاڵوگۆڕى پۆستى پارێزگارمان لەگەڵ ئەوان دەکرد،
نەک لەگەڵ لایەنى دیکە بیکەین، بۆیە بە شانازییەوە ئەمڕۆ رێکەوتنەکە جێبەجێ
دەکەین، ئەگەر ئەم لایەنانە خەمى رێبوار تەهایانە بۆچى پیرۆزباییان لێ نەکرد و
بۆچى رێگریان لێکرد بۆ هەولێر و بۆچى سکاڵایان لە دادگاکان لەسەر تۆمار کرد، من
ئەم پرسیارانە لە خەڵکى کوردستان دەکەم و هیوادارم خەڵکى کوردستان وەڵامى ئەم
پرسیارانە بداتەوە، بۆ ئەوەى باش و جاش دیاربێت و کێ راستگۆیە لەگەڵ میلەتەکەى و
کێش سیاسەتى چەواشەکارى دەکات.
رایگەیاند: بابەس بێت سیاسەتى تەخوین کردن و بابەس بێت ئەو سیاسەتەى
کە لەگەڵم نەبیت واتا دوژمنى منیت، بابەس بێت سیاسەتى چەواشەکردنى میللەتەکەمان و
میللەتى ئێمە میللەتێکى راستگۆیە و سەربەرزە و میللەتێکى خاوەنى مافە و شایستەى
خزمەتکردنە، بۆیە ئێمە بە سەر راستانە و راستگۆیانە لەبەردەمى میللەتەکەمان بە
سەربەرزى لەبەردەم خوداى گەورە راستییەکان بە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان دەڵێین.
ئاماژەى بە ئەوەدا: ئەوان خەریکى تەخوینن، ئێمە خەریکى چارەسەرى پرسى
مووچەین، ئەوان خەریکى تەشهیرن، ئێمە خەریکى ئەوەین کە سەرۆک کۆمارێکى کورد لە
بەغدادى پایتەخت دابنێین و ئێمە سەرقاڵى چارەسەرى پرسە نیشتمانییەکانمانین، ئەمەش
دووبارە لە ئایندەیەکى نزیکدا دەردەکەوێت، کە کێ جاشە و کێ باشە، کێ لەخەمى
میللەتە و کێ میللەت چەواشە دەکات.
ئەوەشى راگەیاند: قۆناغێکى نوێ هاتووەتە پێشەوە و لەسەر بنەماى کورسى
گفتوگۆى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەینەوە و هیوادارین
حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت و حکومەتێکى کارا و خزمەتگوزار بێت.
وتیشى: ئەوەى کە ئێستا روودەدات لەسەر بنەماى سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک
مام جەلالە و هاوکات سیاسەتى سەرڕاستانەى سەرۆک بافڵە، کە ئێمە راستگۆین لەگەڵ
هاوپەیمانەکانمان و میللەت و خەڵکەکەمان.
روونى کردەوە: یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان خۆى بە خاوەنى کەرکوک
دەزانێت، ئێمە پێمان وایە دەبێت سەقامگیرى لە کەرکوک هەبێت، ئەو هەوڵانەش کە ئێستا
دەدرێن، هەوڵى دروستکردنى پشێوین، بۆ نانەوەى ئاژاوە، پێمان وایە دەبێت کەرکوک بۆ
کەرکوکیەکان بێت و سەقامگیر بێت، لاى یەکێتى کەرکوک قودسى کوردستانە.
کاروان گەزنەیى وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان وتیشى: رێبوار
تەها و تیمەکەى جێى شانازی یەکێتی و کەرکوکییەکانن، ئەمان توانیان خزمەتێکەى گەورە
بکەن، سەربارى دروستکردنى ئاستەنگ و کێشە و نەبوونى بودجە توانیان خزمەتێکى
راستەقینەى کەرکوکییەکان بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

