له‌ساڵیادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین قادر دۆشكه_دا
کوردستان 09:10 AM - 2026-04-16
PUKMEDIA
قادر دۆشكه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شوڕشی ئه‌یلول و نوێ
ئه‌مڕۆ 16-4-2026 ، پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی دێرین و جێگه‌ی متمانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال (قادر هه‌ینی ته‌ها)ناسراو به قادر دۆشكه تێپه‌ڕده‌بێت
قادر دۆشكه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شوڕشی ئه‌یلول و نوێ
قادر هه‌ینی ته‌ها ساڵی 1949 له‌شاری كۆیه چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێناوه ساڵی 1968 چه‌كی خه‌باتی كردۆته شان و خه‌باتی چه‌كداری ده‌ستپێكردوه، دوای نسكۆی شۆڕش دوورخراوه‌ته‌وه بۆ دیوانیه‌ی خوارووی عیراق، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌ڕێگه‌ی د.خدر مه‌عسوم و شه‌هید سه‌ید كه‌ریم و شه‌هید عه‌لی ساڵح، ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌ركردایه‌تی و ساڵی 1978 له‌قه‌ندیل ده‌بێته لێپرسراوی مه‌فره‌زه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، له‌ساڵانی 1981 ساڵانی پرنههامهتی و كێشمه كێشمی گه‌رمه‌ی سیاسی ده‌بێته جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌وڕێ،ساڵی 1983 له دۆلی بالیسان له‌نێو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر كاری كردوه و ساڵی 1988 ده‌بێته به‌رپرسی ئۆرگانی بادینان و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌نێو كونجی زیندانی ڕژێمی به‌عس ڕاده‌گیرێن و هه‌ر له زیندانیش كوڕێكی ده‌بێت ناوێ ده‌نێت به‌ندی، له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی دووجار بریندار بووه‌و ڕۆلێكی به‌رچاویشی بینوه له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد، دوای ڕاپه‌رینیش كۆلێژی سه‌ربازیی به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ده‌كات.
داستانه‌كانی (گه‌لاله، ناوزه‌نگ، بالیسان و بێتواته، دۆڵی خۆشناوه‌تی )چه‌ندین داستانی تر نازناوی قادر دۆشكه‌ی له‌بزاوتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد نوسیوه.
یه‌كێك له بیره‌وه‌رییه تاڵ و پر نه‌هامه‌تیه‌كانی دۆشكه كاتێك له‌ساڵی 1983 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكدێنێت له‌و ڕۆژه‌دا ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو به هێزێكی بێشوماری تانك و تۆپ و زڕێپۆش و فه‌وجی مغاوێرو فڕۆكه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر بالیسان و له‌و كاتدا ئاهه‌نگ و خۆشی جێدێڵێ و ده‌ست ده‌داته تاقم و تفهگهكهی و شێرئاسا ڕووبه‌روی داگیركه‌ران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و قاره‌مانانه به‌رگری ده‌كات.
نزیك به نیوسه‌ده قادر دۆشكه خه‌بات و قوربانیدا له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ كاتێك چۆكی بۆ دوژمن دانه‌داوه‌و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌هێزو خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، فه‌رمانده‌یه‌كی پاك و بێگه‌ردو بڕواپێكراوی سه‌رۆك مام جه‌لال و ته‌واوی ئه‌ندام و كادرانی یه‌كێتی بووه.
5 ساڵ لهمهوبهرو له ڕۆژی 16نیسانی 2021 به‌هۆی ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆڕۆنا ماڵئاوایی له هاوڕێ و هاوسهنگارانی كرد‌و له‌شاری كۆیه‌ی شاری سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌دیبان و شاعیران له‌ژێر كێوه به‌رزه‌كانی باواجی و هه‌یبه‌ت سوڵتان به‌خاكسپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

