riklam

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی هەیە

جیهان 02:55 PM - 2026-04-15
 ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ارنا

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، کە لەگەڵ ئەمریکا لە پەیوەندیدا ماونەتەوە و لەرێگەی پاکستانەوە پەیامی نێوانیان بەیەکتر دەگەیەنن، سەرۆکی ئەمریکاش رایدەگەیەنێت، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڕێکی نوێی دانوستاندنی ئاشتی لە پاکستان بەڕێوەبچێت.

 ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەری هەیە پێشوازی لە وەفدێکی پاکستان بکەین، بۆ تەواوکردنی دانوستانی ئاشتی ئیسلامئاباد.
وتیشی: لەرێگەی پاکستانەوە پەیام و نامە لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ دەکەین، لەو کاتەوەی وەفدەکەمان گەڕاوەتەوە.

 لەبارەی ئامانجیان لە دانوستانەکانیش، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و کۆتاییهاتنی جەنگ و گەرەنتی مافی ئێران، دەستمان بە دانوستان کردووە.

 لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، ئاشکرای کرد، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان واشنتن و تاران لە پاکستان بەڕێوەبچێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد وڵاتەکەی زیاتر مەیلی بۆ ئەوەیە دانوستاندنەکان هەر لەوێ بکرێن، نەوەک لە ئەوروپا، بۆیە داوای لە رۆژنامەنوسان کرد، جارێ هەر لە پاکستان بمێننەوە، چونکە ئەگەری زۆرە هەر لەوێ دانوستاندن بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە  رۆژی 11ی4ی2026، دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، بەڵام دوای گفتوگۆو دانوستانێکی چڕ، نەگەیشتنە رێککەوتن و رۆژی 12ی4ی2026 شکستهێنانی دانوستاندنەکان راگەیەندرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket