riklam

نزار ئامێدی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا و وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کۆدەبێتەوە

عیراق 01:52 PM - 2026-04-15
پێشوازى سەرۆک کۆمار لە باڵیۆزى ئیتاڵیا نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمار

پێشوازى سەرۆک کۆمار لە باڵیۆزى ئیتاڵیا

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ چوار شەممە 15ى4ى2026 نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق بە جیا پێشوازى لە هەریەک وەزیری سەرچاوەکانی ئاوى عیراق و باڵیۆزی ئیتالیا لە عیراق کرد.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەکات

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە15ی نیسان 2026، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە عەون دیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، وەزیر پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.

سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و هەستی میهرەبانی وەزیر دەربڕی و جەختی لە گرنگی پاراستنی سامانی ئاویی وڵات و پێویستی باشترکردنی بەڕێوەبردنیان کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان، هاوکات جەختی لە پاڵپشتی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ هەوڵەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردەوە لە ئەنجامدانی ئەرکە گرنگەکانیدا.

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارى عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی نیسان 2026، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عیراق نیکۆلۆ فۆنتانا کە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانیدا.

لەم دیدارەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە، بەتایبەتی کەرتەکانی ئابووری و وەبەرهێنان، لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا، هەروەها ئاماژەی بەپەرۆشی عیراق کرد بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ ئیتالیا بە شێوەیەک کە خزمەت بە خواستەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئیتالیا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عیراق دەربڕی و خواستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی دووقۆڵی بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا بن دووپات کردەوە.
سەرۆککۆمار پێشوازی لە وەزیری ژینگە کرد 

هاوکات، ئەمڕۆ 15ی4ی2026، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە دکتۆر هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگە و وەفدی یاوەری کرد.
وەفدی میوان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار، پیرۆزبایی و دەستخۆشییان ئاراستەی سەرۆککۆمار کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بۆ خواست.
لە بەرامبەریشدا سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزبایی و هەستە جوانانە دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە وەزارەت دەیگێڕێت لە پاراستن و باشترکردنی ژینگە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket