riklam

خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی: داواکارین نەهێڵن بارودۆخەکان کاربکەنە سەر داهاتوومان

کوردستان 12:41 PM - 2026-04-15
نێنەری خوێندکارانی پۆلی 12 PUKMEDIA

نێنەری خوێندکارانی پۆلی 12

پرۆسەی خوێندن

نوێنەری خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لە یاداشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییان کرد، رایانگەیاند: داوادەکەین رێگەنەدەن بارودۆخەکان کاربکاتە سەر داهاتوومان و بڕیارێکی باوک ئاسامان بۆ بدەن.

بەشێک لەخوێندکارانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە نوێنەرایەتی سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ی شارەکانی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و رایانگەیاند: ئەمساڵ بۆ خوێندکاران ساڵێکی پڕ لەدڵەڕواکێ و ترس بوو، ئەم ماوەیەی رابردووش دەنگی درۆن و مووشەک ترس و دڵەڕاوکێی زۆرتری لای خوێندکاران دروستکردوو، راگرتنی پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی 40 رۆژ بێبەشبوونی بەشێکی زۆر لەو زانستە بوو کە دەبووایە لێی سوودمەند بین.

راشیانگەیاند: ئەمە جگە لەوەی کە بەئۆنلاینکردنی پرۆسەی خوێندن کێشەیەکی تری بۆ خوێندکاران دروستکرد، بەهۆی خراپی سیستمەکە و خراپی کوالێتی ڤیدیۆکان و باروگوزەرانی خوێندکارانیش، کە ئێستا دەیانەوێت بە 10 رۆژ قەرەبووی ئەو دابڕانە زۆرەمان بۆ بکەنەوە.

 خوێندکارانی پۆلی ی 12ئامادەیی ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەمڕۆ دوو داواکاری زۆر سەرەکییمان هەیە، یەکەمیان دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەیەکی دوورتر یاخود سەرەتای مانگی 7، تا بتوانین بە مێشکێکی ئارامترەوە پێداچوونەوەی وانەکان بکەین، دووەم داواکاریمان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، کە بڕیاری ئارەزوومەندانەکردنی وانەکانی عەرەبی و کوردیی بگەڕێننەوە، داوادەکەین رێگەنەدەن بارودۆخەکان کاربکاتە سەر داهاتوومان و بڕیارێکی باوک ئاسامان بۆ بدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket