riklam

وەزارەتی بازرگانی عیراق: کۆگاکان بەشی زیاتر لە یەکساڵ خۆراکیان تێدایە

عیراق 04:14 PM - 2026-04-13
خۆراک میدیاکان

خۆراک

وەزارەتی بازرگانی عیراق دڵنایی دەدات، کۆگاکانی عیراق پڕن لە خۆراک و بەشی زیاتر لە ساڵێک دەکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، بەردەوام خۆراک لە دەروازەکانەوە هاوردە دەکرێت.

 محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق، راگەیاند: وەزارەتەکەمان کۆگای گەورە و ستراتیژی هەیە، کە بەشی زیاتر لە ساڵێک خۆراکی تێدا هەڵگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆگاکان بڕێکی زۆری گەنم و شەش جۆر خۆراکی سەرەکی بوونیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام خۆراک لە دەروازەکانەوە هاوردەی عیراق دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی ئەوەشی دا، کە لە ئێستادا عیراق کێشەی کەمی خۆراکی نییە.

لە کۆتایشدا، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق، راگەیاند: وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی 150 هایپەرمارکێت، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتە خۆجێییەکان جێببەجێ دەکرێت و بە نرخی پاڵپشتی، خۆراک و پێداویستییەکان بە هاووڵاتیان دەدەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket