riklam

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەكات

کوردستان 03:48 PM - 2026-04-12
پێشوازی سەرۆك كۆمار لە سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

پێشوازی سەرۆك كۆمار لە سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆککۆمار

نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی بەغداد پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم كرد و لەدیدارێكدا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم و پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكان كردەوە.

لەدیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و د. خالید شوانی وەزیری داد و د.هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەیبوون، ئامادەبووان پیرۆزباییان ئاڕاستەی نزار ئامێدی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەجێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییەكانی و خزمەتكردنی گەلی عیراق و پتەوكردنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

هەروەها باس لەبارودۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنی عیراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە كراو جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە بۆ ئەوەی پێكەوە بەشداربن لە چەسپاندنی سەقامگیری و خزمەتكردنی هاووڵاتیان و گەیشتن بە بەرژەوەندی هاوبەش.

هاوكات جەختیان لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستاو كاركردن بۆ پاڵپشتی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن لەنێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عیراق بۆ ئاسایش و گەشەپێدان و سەقامگیری كردەوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket