سه‌رۆكی وڵاتان پیرۆزبایی له نزار ئامێدی ده‌كه‌ن
کوردستان 10:27 AM - 2026-04-12
PUKMEDIA
نزار ئامێدى سەرۆک کۆمارى عیراق
رۆژی 11ی4ی2026 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراقی هه‌ڵبژارد، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی وڵاتان پیرۆزبایی له نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق ده‌كه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق دووپات ده‌كاته‌وه
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پیرۆزبایی له نزار ئامێدی كرد و پاڵپشتیی به‌رده‌وامی پاریسی بۆ عیراق راگه‌یاند.
ماكرۆن له‌په‌یامێكدا له تۆڕ‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نزار ئامێدی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سه‌قامگیری عیراق، به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه‌كانی و پیاده‌كردنی ته‌واوی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت، له‌ئێستادا له هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ وڵاته‌كه و ناوچه‌كه گرنگن، فه‌ره‌نساش هه‌میشه له‌پاڵ هاوبه‌شه عیراقییه‌كه‌یدا ده‌وه‌ستێت."
پزیشكیان عیراق و ئێران وه‌ك دوو وڵاتی كاریگه‌ر له‌ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ نزار ئامێدی، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژوویی، كولتووری و ئایینییه قووڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
پزیشكیان عیراق و ئێرانی وه‌ك دوو وڵاتی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌سفكرد و وتی: "دڵنیام له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئێوه‌دا، هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت."
پوتین هیوای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ ده‌خوازێت
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێی عیراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
پوتین هیوای خواست كه هه‌وڵه‌كانی نزار ئامێدی ببێته هۆی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستانه‌كانی نێوان عیراق و روسیا، كه له مێژه‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه.
نەتەوەیەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆمار دەكات
نزار ئامیدی پەیامێكی پیرۆزبایی لە نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە لە عیراق پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمار.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە پەیامەكەیدا پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری و بەهێزكردنی حوكمڕانی گشتگیر و خواستە دیموكراسیەكانی گەلی عیراق دووپاتكردەوە.
سوڵتانی عومان هیوای سەركەوتن بۆ سەرۆك كۆمار دەخوازێت
سوڵتان هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان، لەبروسكەیەكی پیرۆزباییدا هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك كۆماری عیراق خواست لەڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانیدا بە جۆرێك كە خواستەكانی گەلی عیراق بۆ پێشكەوتنی زیاتر بەدی بهێنێت، هەروەها ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی هاوكارییە هاوبەشەكان.
سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكات
محەمەد بن ئەحمەد یەماحی، سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی نزار ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری نوێی عیراق.
محەمەد بن ئەحمەد یەماحی لە پەیامەكەیدا، ستایشی ئەو پاڵپشتییە بەهێزەی كرد كە وەریگرتووە وەك كۆدەنگییەكی فراوانی نیشتمانی و ئیرادەیەكی سیاسی هاوبەش بۆ پێشخستنی سەقامگیری و هەوڵەكانی بنیاتنانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆك كۆمار نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات بەرەو بەهێزكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەهێزكردنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری، هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆك كۆمار خواست لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییەكانی بەشێوەیەك كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی عیراقدا بگونجێت بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر.
هەروەها پابەندبوونی پەرلەمانی عەرەبی بە بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ عیراق دووپاتكردەوە، جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی نزیكتر و كردەوەی هاوبەش كردەوە بۆ پشتیوانیكردن لە دۆزی عەرەبی و بە شێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەكە بەرەوپێش ببات.
دوێنێ شه‌ممه 11ی4ی2026، به ئاماده‌بوونی 252 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه تێیدا نزار ئامێدی تاكه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: به‌خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕ‌ێی كاركردنین له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی عیراق
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد پیرۆزبایی له نزار ئامێدی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق.
باڵیۆزخانه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، "نێرده‌ی ئه‌مریكا له عیراق گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی نزار ئامێدی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق.
له ڕ‌اگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئێمه به‌وپه‌ڕ‌ی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕ‌ێی كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی عیراق ده‌كه‌ین بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌ی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سودبه‌خشی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
بەریتانیا پێشوازی لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات
بەریتانیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی بەڕێز نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و تەئکیدی لە خواستی قۆناغێکی نوێی هاوکاری هاوبەش کردەوە.
وەزیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و ئەفغانستان و پاکستان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و وەزارەتی گەشەپێدان بەڕێز هیمیش فۆلکنەر خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی عێراق بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراقدا.
ئەمینداری کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری
گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق دەکات.
لە پەیامەکەیدا، ئەمینداری
گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێتیی وڵاتانی
عەرەبی، پابەندە بە بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ عیراق لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەت
لەم بارودۆخەی کە ناوچەکەی پێدەتێدەپەڕیت.
سەرۆکی ئیتاڵیا: رۆما بەردەوام پاڵپشتی بەغداد دەکات
سێرجیو ماتارێلا سەرۆکی ئیتاڵیا، لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی لە نزار
ئامێدی سەرۆککۆمار کرد و رایگەیاند: عیراق بەسەرکردایەتی ئێوە بەردەوام دەبێت لە سەرکەوتن
و پتەوکردنی دیموکراسی.
دووپاتیشی کردووەتەوە: رۆما بەردەوام پاڵپشتی بەغداد دەکات لە
هەوڵەکانی بۆ فەراهەمکردنی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا: پەرە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بدرێت
ئەنتۆنیو کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لە پەیامێکی
پیرۆزباییدا هیوای سەرکەوتن بۆ نزار ئامێدی سەرۆککۆمار دەخوازێت و پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپاش بۆ عیراق
دووپاتدەکاتەوە.
کۆستا لە پەیامەکەیدا، پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەرۆککۆمار
دووپاتدەکاتەوە و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام پاڵپشتی عیراق
دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی.
هاوکات، پەرۆشی خۆشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەربڕی.
سەرۆکی کازاخستان: عیراق پێشکەوتوو خۆشگوزەران بێت
قاسم جومەرت سەرۆکی کازاخستان، پیرۆزبایی لە سەرۆککۆمار دەکات و
هیواخوازە عیراق هەمیشە لە پێشکەوتندا بێت.
سەرۆکی کازاخستان لە پەیامەکەیدا، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆککۆمار
دەخوازێت لە راپەڕاندنی کارەکانی، کە ببێتە مایەی پێشکەوتنی عیراق و خۆشگوزەرانی
گەلەکەی.
هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی
کازاخستان، هیواخوازە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا پەرەی
پێبدرێت.
پاکستان: پەرە بە هاریکارییەکان بدرێت
ئاسف عەلی زەرداری سەرۆکی پاکستان، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی
سەرۆککۆماری عیراق دەکات و ویستی وڵاتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان
دووپاتدەکاتەوە.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی
پاکستان، دڵنایی خۆی نیشاندەدات، کە عیراق بەسەرکردایەتی نزار ئامێدی سەقامگیر
دەبێت و پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت.
هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی پاکستان، ویستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات نیشاندەدات و رایدەگەیەنێت گرنگە هاریکارییەکان
لە هەموو بوارەکاندا کە جێگای بایەخی هاوبەشە پتەوتر بکرێت.
پاشای ئوردن پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن خاوەنشکۆ شا عەبدوڵای دووەم پاشای شانشینی هاشمیی ئوردنەوە پێگەیشت.
تێیدا بەناوی خۆی و گەل و حکومەتی شانشینی ئوردنەوە، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار لێکرد.
پاشای ئوردن لە بروسکەکەیدا جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە لەمێژینەکان و هاوکارییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق، هەروەها بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە نزیکەکان سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

