riklam

کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ نزار ئامێدى: پارێزەری دەستوور بن

کوردستان 07:10 PM - 2026-04-11
کۆسرەت رەسوڵ عەلی ئەرشیف

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆککۆمار

کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە پەیامێکیدا دواى پیرۆزباى کردن لە نزار ئامێدى سەرۆك كۆماری نوێ عیراق، رایگەیاند: ئومێد دەکەم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گرنگەدا بتوانن رۆڵی خۆتان ببینن و پارێزەری دەستوور بن و هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان کێشەکان چارەسەر بکەن و لە پێناو ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان تواناکانتان بخەنەگەڕ.

دەقى پەیامەکە:

بەڕێز کاک نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی کۆماری عێراق پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ئومێد دەکەم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گرنگەدا بتوانن رۆڵی خۆتان ببینن و پارێزەری دەستوور بن و هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە چوارچێوەی دەستوورو یاسا بەرکارەکان کێشەکان چارەسەر بکەن و لەپێناو ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان تواناکانتان بخەنەگەڕ.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئومێدەوارم بەپاڵپشتی و پشتیوانی سەرجەم هێزە کوردستانییەکان و بەکاری هاوبەش لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان بتوانن پێکەوە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی گەلی عێراق بن و پارێزگاری لێ بکەن.

براتان
کۆسرەت رەسول عەلی
١١/٤/٢٠٢٦

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket