riklam

سەرۆك كۆماری نوێی عیراق بناسە

کوردستان 05:49 PM - 2026-04-11
نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق PUKMEDIA

نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق

سەرۆککۆمار عيراق

نزار محەمەد سەعید محەمەد، ناسراو بە نزار ئامێدی، تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ 11ی 4ی 2026، بەبەدەستهێنانی 227  دەنگ بەسەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا.

پڕۆفایلی سیاسی و پیشەیی نزار ئامێدی:

نزار محەمەد سەعید محەمەد، ناسراو بە نزار ئامێدی، كەسایەتییەكی سیاسی و حكومی و دیپلۆماسی عیراقەو زیاتر لەچوار دەیەیە بەردەوامە لەخزمەتكردنی گشتیی و ئەزمونی لەزۆر بواری بەڕێوەبردندا هەیە لەوانە، كاركردن لەپۆستە باڵاكانی عیراق، راوێژكاری پلە باڵا لەسێ خولی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و وەزیری ژینگە.



-نزار ئامێدی، پێشینەیەكی دوورو درێژی لەبەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هەیە، لەرێككەوتنەكاندا رۆڵی سەرەكی هەبووە، ئەمە جگە لەوەی لەنوێنەرایەتیكردنی وڵاتدا كاری كردووە، ئەكادیمی و تەكنیكی لەگەڵ ئەزموونی سیاسی و دیپلۆماسی ئاوێتەكردووە،  لەڕێككەوتن و تەوافوقی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم رۆڵی گرنگی بینیووە.


ـ لە پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كاریكردووە، بۆیە لەئاڵۆزییە دەستووری و سیاسییەكانی ئەم پەیوەندییە تێدەگات و بەشێوەیەكی كردەیی بەشداریی لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتدا كردووە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان و هێزە سیاسییە سەرەكییەكانی عیراقدا هەیە، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خزمەتەی كە لەسەردەمی سەرۆك مام جەلال و  د.فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ساڵح-دا پێشكەشی كردووە.


ـ خاوەن لێهاتوویەكی زۆرە لە كۆكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكان و پاراستنی یەكگرتویی نیشتمانیی.


ئەزموونی نێودەوڵەتی و سیاسەتی گشتی نزار ئامێدی: 

ـ زیاتر لە 20  ساڵە لەپۆستی باڵای حكومی و سیاسی كاردەكات و خاوەن ئەزمونێكی زۆری سیاسی و بەڕێوەبردنە لەوانە: راوێژكاری سەرۆكی كۆمار بەپلەی وەزیر و جێگری وەزیر و وەزیری ژینگە.

ـ لە چەندین كۆنگرەدا نوێنەرایەتی عیراقی كردووە، لەوانە لوتكە عەرەبییەكان (میسر، جەزائیر، تونس، سعودیە، كوێت).

ـ كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان COP21 – پاریس (2015).

ـ سەرۆكایەتی وەفدی عیراقی بۆ COP28 – ئیمارات (2023).

ـ بەشداری لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بەژینگە لە نایرۆبی 2023.

ـ بەشداری لەكۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاو لەنیویۆرك .

ـ سەردانی رەسمی لەسەر ئاستی باڵا بۆ جنێڤ، واشنتۆن، تاران، ریاز، مەسقەت و سان پترسبۆرگ .

ـ  ئەندامی هەمیشەیی وەفدەكانی سەرۆكایەتی كۆمار بووە.

ـ بەشداری لە هەماهەنگی سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماسی سەرۆكایەتیدا كردووە.


كارامەیی و لێهاتووییە سەرەكییەكانی نزار ئامێدی:


ـ  سەركردایەتی و ئیدارەی وڵات

ـ بڕیاری ستراتیژی

ـ بەستنی رێككەوتنامەی تەوافوقی و ئیدارەدانی هاوپەیمانییەكان

ـ كاركردن لەبواری دەستووری و دامەزراوەیی دەوڵەتدا

ـ راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار و دەسەڵاتی جێبەجێكار، كاری دیپلۆماسی و نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی

ـ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان و دانوستان

ـ كاركردن لە بواری ژینگەیی و گەشەپێدانی بەردەوامی ئەو بوارە

ـ كاركردن لەپەیوەندییەكانی  نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم

ـ ئەزموونی كردەیی و بەرفراوان لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق


ئەزموونی كارگێڕی لە حكومەت

ـ كاری دیپلۆماسی هەرێمی و نێودەوڵەتی

ـ هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان


زمانەوانی و ئاستی خوێندن

ـ شارەزایی تەواوی لەزمانەكانی عەرەبی و كوردیدا هەیە

ـ بەكالۆریۆسی لەئەندازیاری میكانیك، كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی موسڵ بەدەستهێناوە


ئەزموونی كاری سیاسی و رێكخراوەیی

ـ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ـ ئەندامی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت (2022 – تائێستا)

ـ ئەندامی مەكتەبی سیاسی ـ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (2023 – تائێستا)

ـ لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد (2024 – تا ئێستا)

ـ لەنووسینگەی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاری كردووە (1993-2003)


ئەزموونی پیشەیی
 
ـ وەزیری ژینگە – كۆماری عیراق (2022-2024)

ـ داڕشتن و جێبەجێكردنی سیاسەتی ژینگەیی

ـ مامەڵەی عیراقی لەگەڵ كەیسەكانی گۆڕانی كەشوهەواو پرسەكانی دیكە باشتر كردووە

ـ نوێنەرایەتی عیراقی لە كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان كردووە و سەرۆكی وەفدە رەسمییەكان بووە

ـ پەرەی بەدیپلۆماسی ژینگەیی داوە بەوپێیەی بەشێكە لەئاسایشی نیشتمانی عیراق

ـ لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق راوێژكاری پلە یەك بووە لە نێوان ساڵانی (2005-2022) (بەپلەی وەزیر و یاریدەدەری وەزیر)


بەرپرسیارێتییەكان

ـ راوێژكاری سەرۆك كۆمار

ـ خاڵی پەیوەندی لەنێوان سەرۆكایەتی و دەسەڵاتی دەستووریی و لایەنە هەرێمییەكان.

ـ پاڵپشتی لەپێكهێنانی حكومەت كردووە و رۆڵی سەرەكی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەكاندا بینیوە.

ـ چاودێری بڕیارەكان و نێردەكانی سەرۆكایەتی كردووە (المراسلات الرئاسیە)


 گرنگترین دەستكەوتەكانی

ـ گەرەنتی سەقامگیری دامەزراوەییەكان لەسەرۆكایەتی كۆمار بۆ ماوەی سێ خول

ـ بەڕێوەبردنی قەیرانەكان

ـ بەهێزكردنی رۆڵی دەستوری سەرۆكایەتی كۆماری عیراق

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket