زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند
کوردستان 10:58 AM - 2026-04-11
نوسینگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران
وێنەى دانیشتنێکى ئەنجومەنى نوێنەران
بڕ‌یاره ئه‌مڕ‌ۆ
شه‌ممه 11ی نیسانی 2026 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
كۆببێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریانداوه
به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش تاكه كاندیدی بۆ
ئه‌و پۆسته نزار ئامێدی-یه.
سەرۆک بافڵ: ئەرکە دەستورییەکانى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار تەواو بکرێت
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئێستادا له به‌غداده، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی و حكومی عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی له عیراق.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای ئاماده‌بوون ده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا
كه ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه،
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوای له سه‌ركرده سیاسییه‌كان و
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد، كه ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه 11ی نیسانی 2026، به‌شداری دانیشتنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌لحه‌لبوسی
داوای كرد كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی ره‌چاو بكرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
بارودۆخه ئه‌منی و ئابوورییه‌ی وڵات ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی ده‌بێته‌وه، كه پێویسته هه‌مووان
به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بخه‌نه سه‌رشان، جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ناوی
په‌رله‌مانتاره ئاماده‌نه‌بووه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌ن و فراكسیۆنانه‌ی كه رێگری
له دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن بڵاوده‌كرێته‌وه".
سودانی پشتیوانی بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی دیداری
دا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان/ محه‌مه‌د
سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌پێویستی ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان
و پاراستنی سه‌قامگیری سیاسی له وڵات‌دا.
فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای ئاماده‌بوون ده‌كات
فراكسیۆنی یه‌كێتی
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی
دانیشتنه‌كه ده‌كاته‌وه و داوا له سه‌رجه‌م
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات ئاماده‌بن له‌پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خه‌ڵك و
چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی سیاسی.
له ڕ‌اگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دواخستنی دانانی سه‌رۆك كۆمار ڕ‌ێگریكردنه له‌كاركردنی
ده‌وڵه‌ت و ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی پرسه ئابووری و خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌كان
كه ڕ‌استه‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان هه‌یه".
هاوكات عه‌مار
حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاندوه، پێویسته مه‌رجه ده‌ستوورییه‌كان بۆ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ته‌واو بكرێن.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د
حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم، ئاماژه‌ی به گرنگی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ده‌ستوورییه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز
كه توانای ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا
فراكسیۆنی ئه‌لسادیقون پابه‌ندبوونی خۆی به ئاماده‌بوون له دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆمار دووپاتكرده‌وه، داوای له‌هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كرد به‌رپرسیارێتی
نیشتمانی خۆیان هه‌ڵبگرن و به‌بێ به‌ربه‌ست به‌رده‌وامبن له ته‌واوكردنی مه‌رجه
ده‌ستوورییه‌كان.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی
بابلییه‌كان ئاماده‌بوونی ته‌واوی خۆی له دانیشتنی ڕ‌ۆژی شه‌ممه‌دا ڕ‌اگه‌یاند و
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه به‌شداریكردن به‌رپرسیارێتی نیشتمانی به‌رجه‌سته ده‌كات.
هاوكات فراكسیۆنی
نه‌وه‌ی نوێ-ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKIMEDIA كه‌وتووه، به‌شداریكردنی له دانیشتنی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار پشتڕ‌استكرده‌وه و له ڕ‌اگه‌یاندوه: "له‌به‌ر
هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و ئه‌خلاقی و په‌رله‌مانی، ئاماده ده‌بین
له‌دانیشتنه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها فراكسیۆنی
توركمانیش ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت كه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ناكه‌ن، جه‌ختیشی
له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق كردوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی
نیشتمانی به‌شداری كردنیان له دانیشتنه‌كه راگه‌یاندوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی
هاوبه‌شیشیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه، ئێمه پێمانوایه به‌رده‌وامی به‌ربه‌ستی
ئه‌م پرۆسه ده‌ستوورییانه ئیتر ڕ‌ه‌وا نییه، به له‌به‌رچاوگرتنی كاردانه‌وه‌ی
نه‌رێنی كه ڕ‌استه‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان هه‌یه و
زیاتر ئه‌و ته‌حه‌ددایانه‌ی ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی وڵات ده‌بێته‌وه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

