riklam

سەرۆکی پەرلەمان داوا لەهەموو فراکسیۆنەکان دەکات لەکۆبوونەوەی سبەینێدا ئامادەبن

عیراق 09:34 PM - 2026-04-10
هەیبەت حەلبوسی PUKMEDIA

هەیبەت حەلبوسی

ئەنجومەنی نوێنەران

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا داوا لە سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات بەشداری دانیشتنی سبەینێ بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دەڵێت: ئەم دانیشتنە هەنگاونانە بۆ تەواوکردنی شایستەی دەستوری و سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی.

دەقی بەیاننامەکە...

داوا لە سەرکردە سیاسیەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و خوشک و برایانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین لە دانیشتنی سبەبنێ شەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەنگاونانە بۆ تەواوکردنی شایستەی دەستوری و سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەسایەی ئەو دۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، کە پێویستە لەسەر هەموو لایەک بەرپرسیارتی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن.

جەختیش دەکەینەوە کە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاو دەکەینەوە کە ئامادەنابن لەگەڵ فراکسیۆنەکان بە بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونی ڕای گشتی لەوبارەیەوە.

هەیبەت حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket