riklam

2000 دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندی دەدرێتە حاجییان

کوردستان 03:21 PM - 2026-04-10
حاجییانی هەرێم PUKMEDIA

حاجییانی هەرێم

 بەگوێرەی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عیراق، 2000 دۆلار دەدرێتە ئەو كەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە، كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەش دەڵێت: یەكشەممە ناوی هەموو ئەو كەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەنە بانكی دیاریكراو بۆ پێدانی دۆلارەكە لە هەرێمی كوردستان.
 
كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ، ئەمڕۆ هەینی بە PUKMEDIA رایگەیاند: لە یەکشەممەوە بەدواداچوونی ورد دەکەین بۆ ئەوەی هەموو حاجیانی هەرێمی کوردستانیش لەو پارەیە سوودمەندبن نوێنەرمان دەنێرینە بانکی دیاریکراو.

وتیشى: هاوشێوەی پار، ئەم ساڵیش هەموو کارێک دەکەین پێدانی ئەو دۆلارە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و یەکشەممە لیستی هەموو ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە بۆ حەج دەدەینە بانکی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوێک کە ئیمزای عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق - بە وەكالەتی لەسەرە و دوێنێ 9ـی نیسان ئاراستەی هەریەكە لە بانكەكانی رافیدەین، رەشید، بانكی عیراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانكی ناسك ئیسلامی، بانكی جیهان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەكانی (A-B) كراوە و داوا كراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو كەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.
 
بانكی ناوەندی داوا دەكات، ئەوانەی دەیانەوێت ئەو بڕە دۆلارە بە نرخی رەسمی  وەربگرن، لە 13ـی نیسانەوە لەو بانكانەی ناویان هێندراوە مامەڵەكانیان دەستپێبكەن.
 
 5120 كەس ئەم ساڵ ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج. كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، ڤیزەی هەموو ئەوانە گەڕاوەتەوە كە دەچنە حەج، ئەگەر دۆخی ناوچەكە لەباربێ 7ـی ئایار یەكەم گەشتیان بە فرۆكە بۆ سعودیە دەستپێدەكات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket