riklam

لە هێرشەکانی دوێنی زیاتر لە 300 کەس لە لوبنان کوژراون

جیهان 11:55 PM - 2026-04-09
هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زاحیەی بەیروت رۆیتەرز

هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زاحیەی بەیروت

ئێوارەی ئەمڕۆ9ی4ی2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ئامارێکی نوێی قوربانیانی هێرشەکەی دوێنی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی راگەیاند، کە زیاتر لە 300 کەس کوژراون و لانیکەم هەزار و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.

تەندروستی لوبنان، لە بەیاننامەیەکیدا ئەوەی ئاشکرای کردووە: بەهۆی هێرشەکەی رۆژی چوارشەممە، زیاتر لە 300 کەس کوژراون، کە 71 ژن و 30  منداڵ و 9 کەسی بەساڵاچوو لە نێو کوژراوەکان هەن.

وەزارەتەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی  کوژراوان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە 2ی ئادارەوە، گەیشتووەتە هەزار و 888 کەس، هەروەها شەش هەزار و 92 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانیان بەهۆی بەردەوامی هەڵمەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و پشکنینی دی ئێن ئەی لەسەر تەرمەکان بەرزببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای لوبنان، کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند، کە بەهۆی هێرشەکانی دوێنێوە کوژراون، بەمەش ژمارەی کوژراوانی سوپای لوبنان لە سەرەتای جەنگەوە بۆ 14 سەرباز بەرزبووەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket