riklam

باجی ئێران بۆ گەرووی هورمز داهاتی ئەو وڵاتە 30 ملیار دۆلار زیاد دەکات

جیهان 11:01 PM - 2026-04-09
گەروی هورمز PUKMEDIA

گەروی هورمز

ئێران چاوەڕوانی ئاساییبونەوەی شەڕ دەکات و بڕیاریداوە دوای ئاسایی بونەوەی دۆخەکە باج بخاتە سەرجەم هاتووچۆ بازرگانییەکانی گەرووی هورمز و پسپۆڕێکی بواری وزەش دەڵێت: ئەو باجەی ئێران بەنیازە دایبنێت مانگانە نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار بۆ ئێران دابیندەکات.

د. بەهجەت ئەحمەد پسپۆڕ لە بواری وزە و گرێبەستەکانی نەوت و گاز رایگەیاند: ئەو باجەی ئێران رایگەیاندووە دەیەوێت دوای ئاسایی بونەوەی دۆخەکە بیخاتە سەر ئەو کەشتیانەی رۆژانە بە گەرووی هورمزدا هاتووچۆ دەکەن، دەبێتە هۆی دابینکردنی نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلاری مانگانە بۆ ئێران.

گەروی ھورمز بەشێوەیەکی رۆژانە ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و بەرھەمە نەوتیەکانی پێدا تێپەر دەبێت، سەرەڕای کەشتی گواستنەوەی کەرەستە و کاڵا بازرگانیەکانیش کە رۆژانە هاتووچۆ دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket