riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: قۆناغی نوێ پێویستی بە دیدگایەکی نوێ هەیە

کوردستان 05:30 PM - 2026-04-08
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عیراق تایبەت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عیراق

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی لە ڤالێنتین نیکۆلۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عیراق کرد، گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پێشهاتە نوێیەکان کرد.

لەو دیدارەدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، جەختی لەوەکردەوە کە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، دەریخست دیپلۆماسییەت و دیالۆگ تاکە بژاردەن بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

سەبارەت بە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە بەغداو هەولێر؛ هاوڕابوون کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دیدگایەکی نوێ و بەڕێوەبردنێکی تۆکمەتر هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

هەر لە دیدارەکەدا، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بولگاریا ئاماژەی بەوەدا؛ وڵاتەکەی گرنگی بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات و خوازیارە لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی، پەیوەندییەکانیان فراوانتر بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket