riklam

ئێران گورزی مووشه‌كی 100هه‌مین ئاڕ‌استه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كرد

جیهان 04:29 PM - 2026-04-08
هێرشی ئێران بۆ سەر ئیمارات AFP

هێرشی ئێران بۆ سەر ئیمارات

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگر به‌ستی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئێران راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ئێران شه‌پۆلی 100 هه‌مین مووشه‌ك و درۆنی ئاڕ‌استه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ كرد، كه‌ چاوه‌ڕ‌وان ده‌كرا له‌شه‌پۆلی 99دا بوه‌ستێندرێت.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: گورزی 100ی مووشه‌كه‌كانمان له‌ئۆپراسیۆنی به‌ڵێنی راستگۆی4،ئاڕ‌استه‌ی چه‌ند وڵاتێك كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌هێرشه‌كه‌دا 25 پێگه‌ی ستراتیژی كراوه‌ته‌ ئامانج، كه‌ 13 هێرشیان بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی وزه‌ و هێڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 10 پێگه‌ی سه‌ربازی به‌ ئامانج گیراوه‌.

سوپای پاسداران، ئه‌م هێرشانه‌ی وه‌ك دیاری پێشكه‌شی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری پێشووی ئێران كردوه‌، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی 39 رۆژه‌دا به‌ئامانج گیرا.
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هێرشه‌كان به‌ مووشه‌كی بالیستی و كروز و فڕ‌ۆكه‌ی بێفڕ‌ۆكه‌وان ئه‌نجامداوه‌.

په‌یوه‌ست به‌و وڵاتانه‌شی كه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، ئه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وت له‌ سعودیه‌، هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ دوبه‌یه‌وه‌ بۆ فوجه‌یره‌،، دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتی سه‌ر به‌ ئیكسۆن مۆبیل له‌ قه‌ته‌ر، دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی له‌ به‌حره‌ین، پاڵاوتگه‌ی داس له‌ ئیمارات، پاڵاوتگه‌ی ئه‌حمه‌دی له‌كوه‌یت، كۆمپانیای دڵڤین له‌قه‌ته‌ر، دورگه‌ی زیركوه‌،، كۆمپانیای ساتورب، پاڵاوتگه‌ی مه‌نیفه‌، كۆمپانیای ساتورب و مه‌نیفه‌، سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاری دیناعر له‌بیئرسه‌بع، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی ئه‌زره‌قی ئوردن، فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی بنگۆریۆن و چه‌ندین فڕ‌ۆكه‌خانه‌ و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ له‌و وڵاتانه‌.

 هاوكات، به‌شێك له‌ میدیاكان رایانگه‌یاندوه‌: فڕ‌ۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل،چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تاران-یان بۆردومانكردووه‌، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست لوبنان ناگرێته‌وه‌، ئه‌مڕ‌ۆ سوپای ئیسرائیل زیاتر له‌ 100 پێگه‌ی له‌ لوبنان بۆردومانكرد، كه‌ هێرشه‌كان به‌یروتی پایته‌خت و زاحیه‌ی به‌یروت و بیقاع و هه‌رملی گرته‌وه‌، كه‌ به‌پێی میدیاكان، ئه‌و هێرشانه‌ چڕ‌ترین هێرشی سوپای ئیسرائیل-ن له‌ دوای 28ی2ی2026، كه‌ جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket