riklam

ئاسۆی ئاگربەست دەرکەوت، تاران و واشنتن تاوتوێی وەستانی جەنگ دەکەن

جیهان 11:10 PM - 2026-04-07
ئاڵای ئێران و ئەمریکا میدیاکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات مۆڵەتەکەی بۆ دوو هەفتەی دیکە درێژ بکاتەوە و لە بەرامبەریشدا ئێران بۆ هەمان ماوە گەروی هورمز بکاتەوە، هەردوو لایەنیش تاوتوێی داواکە پاکستان دەکەن.

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، کە وڵاتەکەی نێوەندگیری سەرەکی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی ئاشتییانەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جێگیر و هێز و کاریگەرییەوە بەرەو پێش دەچن.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە هەوڵێکی نوێیدا، داوا لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات: مۆڵەتی دیاریکراو بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە درێژ بکاتەوە.

هاوکات، داوا لە ئێرانیش دەکات، وەک نیاز پاکی بۆ هەمان ماوە گەروی هورمز بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە،  ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکا پێشنیازەکەی پاکستانیان خستووەتە بەردەم ترەمپ و لە ئێستادا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە تاوتوێ دەکرێت.

پەیوەست بە وەڵامی ئێرانیش، ئەوە بەرپرسێكی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە: تاران بە شێوەیەکی ئەرێنی داواکارییەکەی پاکستان بۆ ئاگربەستی دوو هەفتەیی لەبەرچاوگرت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket