riklam

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

عیراق 07:25 PM - 2026-04-07
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

بڕیارە سبەینێ 8ی4ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و دەنگ بە لیژنە هەمیشەییەکان بدات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ هەمواری یاسای فڕۆکەوانی و  پرۆژە یاسای پارێزگاکان بکات.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە، کە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت، بە دەنگدان بە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان، کە تاوەکو ئێستا 13 لیژنە هەڵبژێردراون.

هاوکات، لە تەوەری دووەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی شارستانی ژمارە 148ی ساڵی 1974 دەکرێت.

 هەر لە دانیشتنەکەدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket