حەلبووسی: کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
عیراق 12:02 PM - 2026-04-07
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران
بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی
ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا سەرۆککۆماری عیراق هەڵبژێردرێت.
هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ڕۆژی شەممە 11ی
نیسانی 2026 لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق جەختیشی لە گرنگیی تەواوکردنی ئەم شایستە دەستوورییە و کۆتاییهێنان بە
چەقبەستوویی سیاسی کردەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەو بارودۆخە ئەمنیی و ئابوورییەی
وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.
پێشتر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممەی وەک وادەی
کۆبوونەوەکە دیاریکردبوو و داوای لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کردبوو
بەرپرسیارێتیی خۆیان لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی
بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان هەڵبگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ
دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پازدەهەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و جگە لە
هەمووارکردنەوەی چەند یاسایەک دەنگی لەسەر چەند پرۆژە یاسایەکی دیکەش دا، هاوکات بڕیارە
سبەینێش بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکە کۆببێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

