riklam

وەزیری ژینگەی عیراق: حکومەت هەوڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دەدات

عیراق 09:57 PM - 2026-04-06
د.هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  عیراق بەوەکالەت تایبەت

د.هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق بەوەکالەت

شەشەمین کۆنفرانسی زانستی ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام لە زانکۆی تەکنەلۆجیا لە بەغداد دەستیپێکرد و وەزیری ژینگەش دووپاتیشی دەکاتەوە: حکومەت ئاراستەی ڕوون دەگرێتەبەر بەرەو کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.

د.هەڵۆ عەسکەری وەزیری ژینگە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی  عیراق بەوەکالەت لە  کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: گرنگە هەردوو وەزارەت هاوئاهەنگی  دامەزراوەیی تەوایان هەبێت.

 جەختیشی کردەوە: زانکۆکانی عیراق هۆکاری بنەرەتین لە بەرهەمهێنانی چارەسەری زانستی کە بتوانرێت کاری پێبکرێت و جێبەجێ بکرێت.

 د.هەڵۆ عەسکەری ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت ئاراستەی ڕوون دەگرێتەبەر بەرەو کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و پابەندبوون بە ستانداردە ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش توانای کێبڕکێی دامەزراوە ئەکادیمییەکان لەسەر ئاستی جیهانی بەرز دەکاتەوە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا دەستپێکردنی دەستپێشخەری "ئەکادیمیای سەوز و توێژینەوەی کارپێکراو" راگەیەندرا ، کە چوارچێوەیەکی پراکتیکییە بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان وەزارەتی ژینگە و دامەزراوە ئەکادیمییەکان.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، وەزارەتی ژینگە پشتگیری بەردەوامی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستییەکان دووپاتکردەوە لەڕێگەی پەروەردەکردنی ژینگەیەکی دامەزراوەیی هاندەر و ڕێکخستنی ڕێکارەکان بۆ توێژەران.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket