زیاتر لە 4 هەزار توشبووى ئۆتیزم لە هەرێم هەن
کوردستان 10:23 AM - 2026-04-02
uad news
منداڵێکى توشبوى ئۆتیزم
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی هۆشیاریی
ئۆتیزمە، لێپرسراوى سەنتەرەکانى ئۆتیزمیش لە هەرێمى کوردستان کە سەر بە وەزارەتى
کار و بارى کۆمەڵایەتییە، رایدەگەیەنێت:" لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 4
هەزار تووشبووی ئۆتیزم تۆمارکراون".
ئەمڕۆ 2ى4ى2026 کە هاوکاتە
لەگەڵ رۆژی جیهانی ئۆتیزم، لێپرسراوى سەنتەرەکانى ئۆتیزم لە هەرێمى کوردستان دەڵێت:" بەردەوام هۆشیارى دەدەینە دایکان و باوکان لەبارەى ڕێگرى کردن لە منداڵى ئۆتیزم".
ناجى عەلى لێپرسراوى
سەنتەرەکانى ئۆتیزم لە هەرێمى کوردستان کە سەر بە وەزارەتى کار و بارى
کۆمەڵایەتییە بە PUKMEDIA راگەیاند: بە رەسمى لە وەزارەتمان زیاتر لە چوار
هەزار حاڵەتى ئۆتیزم تۆمارکراون، لە کاتێکدا هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ رێگرى کردن
و کەمکردنەوەى لە دایکبوونى منداڵى
ئۆتیزم".
راشیگەیاند: لە رێى سەنتەرەکانمانەوە بە
بەردەوامى هۆشیارى دەدەینە دایکان و باوکان و لە رێى تیمەکانمانەوە زانیارى پێویست
بڵاودەکەینەوە، لە پێناو ئەوەى دایکان و باوکان زیاتر هۆشیار بکەینەوە بە دوور بن
لە منداڵى ئۆتیزم.
ئۆتیزم وشه‌یه‌كی یۆنانییه واته دابڕان و گۆشه‌گیری، بریتییه له
تێكچوونێكی ئاڵۆزی گه‌شه له ئه‌نجامی تێكچوونی فرمانه‌كانی مێشك و ده‌مار كه له
سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی مناڵیدا ڕووئه‌دات یان ده‌توانین بڵێین، ئۆتیزم،
حاڵه‌تی ڕوودانی پشێوییه له گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشكدا و ده‌بێته هۆی
تێكچوونی كار و فرمانه‌كانی مێشك، واته سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مێشك له یه‌ك كاتدا و
به‌یه‌كه‌وه كارناكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری توند ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندیی زاره‌كی
( قسه‌كردن ) و نازاره‌كی ( ئیشاره‌ت ) و تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و فێركردن و
هه‌ڵسوكه‌وت كردنه‌كان، به‌وهۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیزم
ناتوانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چوارده‌وریان ببه‌ستن، به‌بێ جیاوازی تووشی هه‌ژار و
ده‌وڵه‌مه‌ند، ڕه‌ش پێست و سپی پێست ، دانیشتووانی باكور و باشوور ده‌بێت، ڕێژه‌ی
توشبوون نزیكه‌ی ( 3-4 ) له ( 10000 ) منداڵدایه و له نێریه‌ندا به ڕێژه‌ی 3/1
له مێینه زیاتره .
2ی نیسان رۆژی جیهانی هۆشیارییه له باره‌ی ئۆتیزم و هه‌موو
ساڵێك له‌م رۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه.
بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت: رۆژی جیهانی هۆشیاری له
باره‌ی ئۆتیزم یه‌كێكه له چوار رۆژه رەسمییەکانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی و له‌م
رۆژه‌دا سه‌رنجی جیهان بۆلای ئۆتیزم راده‌كێشن.
منداڵانی ئۆتیزم چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ؟یه‌ك له شه‌شیان ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، یه‌ك له شه‌شی تریان تا ڕاده‌یه‌كی جیاواز پێویستیان به‌هاوكاری ده‌بێت، دوو له سێیان پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وامه .
رێنمایی بۆ خێزانی نه‌خۆشی ئۆتیزم :1- منداڵ فێری ڕه‌فتار ده‌بێت له ئه‌نجامی پاداشتدانه‌وه‌وه، باشترین پاداشتیش سۆز و خۆشه‌ویستییه.
2- بۆ فێربوونی ڕه‌فتاری نوێ ده‌بێت ئه‌و ڕه‌فتاره دابه‌ش بكرێت بۆ چه‌ند قۆناغێك و هه‌رجاره به‌شێكی فێربكرێت .
3- هه‌موو ڕه‌فتارێك ده‌بێ به ڕه‌فتارێكی پێش خۆیدا تێپه‌ڕێت، بۆنموونه پێش ڕاكردن ڕۆیشتنه، پێش فێربوونی ڕسته ووشه‌یه و به‌مجۆره .
4- هاندان و ده‌ستخۆشی كردن له منداڵ له كاتی جێبه‌جێكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌ته‌وێت فێری بكه‌یت، گه‌ر نه‌یتوانی وره به‌رمه‌ده و منداڵه‌كه مه‌شكێنه به‌ڵكو دووباره و چه‌ندباره هه‌وڵ بده، گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هه‌نگاوێك وه‌ره دواوه و كاره‌كه به‌ش به‌شتر بكه و به هه‌نگاوی ساده‌تر ده‌ستپێبكه .
5- بۆ فێربوونی ناو هه‌رجاره‌ی ته‌نها یه‌ك وشه به‌كاربهێنه تاكو منداڵه‌كه بتوانێت ئاسانتر فێربێت ناوه‌كه په‌یوه‌ست بكه به شتێكی خۆشه‌وه.
6- زۆر گرنگه منداڵ فێری ( بكه و مه‌كه ) بكرێت، زۆرجار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له قسه پێویستمان به‌زمانی جه‌سته و به‌ركه‌وتن ده‌بێت .
7- زۆر پێویسته منداڵ فێری كاری ڕۆژانه بكرێت وه‌ك خۆگۆڕین، خۆشتن، ددان شتن، بێگومان ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه و خێزانه‌كان ده‌توانن له ڕێی چاره‌سازی ده‌روونییه‌وه ڕێنمایی وه‌ربگرن و له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی كوردستاندا ناوه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه.
8- خواردن بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان پێویسته بۆیه گرنگه منداڵ فێر بكرێت چۆن خواردن بخوات و پێویسته هه‌مان مێز یان شوێنی نانخواردن به‌كاربهێنرێته‌وه ، هه‌مان سفره ( واته سفره‌كه زوو زوو نه‌گۆڕدرێت گه‌ر گۆڕاش هه‌مان ڕه‌نگ بكڕدرێته‌وه و هه‌مان كورسی و هه‌مان ده‌فر و كه‌وچك و … هتد به‌كاربهێرێنه‌وه .
9- فێركردنی چوونه سه‌رئاو له‌دوای نانخواردن ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێک له هه‌مان كاتدا بێت، تاكو منداڵ له‌سه‌ر كاته‌كه ڕابێت و ورده ورده زیاد بكرێت .
10- به‌ئاگابوون له نه‌خۆشییه‌كانی دیکە، چونكه منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت باس له حاڵی خۆی بكات، بۆیه هه‌ر كاتێک هه‌ندێک نیشانه‌مان به‌دی كرد، كه ئاماژه به‌خشبێت بۆ بوونی نه‌خۆشی ده‌بێت به‌ئاگابین، وه‌ك نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، تێكچوونی خه‌وتن، په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، هه‌ناسه ته‌نگی و …هتد .
ئایا ده‌كرێت بێهیوابین له منداڵانی ئۆتیزم ؟
ناكرێت و وه نابێت هه‌رگیز له منداڵانی (ئۆتیزم ) بێهیوا ببین، ڕه‌نگه خاوه‌نی به‌هره‌كی شاراوه‌ی گه‌وره‌بن، كه منداڵانی ئاسایی هه‌رگیز نه‌یانبێت، (ستیڤ ویڵتشار) یه‌كێكه له باشترین و به‌ناوبانگترین وێنه‌كێشه‌كانی جیهان كه خه‌ڵكی وڵاتی به‌ریتانیایه و به منداڵی نه‌خۆشی (ئۆتیزم) ی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نی به‌هێزترین زاكیره‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه به فڕۆكه به‌سه‌ر هه‌ر شارێكدا گه‌ڕابێت یاخود سه‌یری وێنه‌ی پانۆرامای شارێكی كردبێت، توانیویه‌تی وه‌كو خۆی دروستی بكاته‌وه .
وێنه‌كانیش كه كێشاوینی به‌شێكن له وێنه‌ی شاره‌كانی( تۆكیۆ - له‌نده‌ن -واشنگتون - دبی - ڕۆما ) و چه‌ندان وێنه‌ی دیکەی شار و وڵاتان.
نه‌خۆشی ئۆتیزم كردیه كه‌سێكی بلیمه‌ت له فیزیا !جه‌یكۆب بارنێت منداڵێكی ئه‌مریكیه و ته‌مه‌نی له ئێستادا 28 ساڵه، له ساڵی 1998 له ویلایه‌تی ئیندیانا له دایكبووه ، كاتێك ته‌مه‌نی 2 ساڵ بوو تووشی نه‌خۆشی ئۆتیزم بوو، شاره‌زایانی پزیشكی هه‌واڵی ئه‌وه‌یان دایه دایك و باوكی بارنێتى کوڕیان ئه‌سته‌مه بتوانێت به پێیه‌كانی بڕوات و به شێوه‌یه‌كی ئاسای قسه بكات، پاش ئه‌وه‌ی گه‌وره ده‌بێت، بارنێت له قوتابخانه‌ی ناو ماڵ خوێندی (سیسته‌مێكی خوێندن له ماڵه‌وه بۆ نه‌خۆش) و سه‌لماندی كه پزیشكه‌كان هه‌ڵه بوون، به شێوه‌یه‌كی ناوازه و سه‌رسامكه‌ر بووه گه‌نجترین خوێندكار كه وه‌رگیرێت بۆ خوێندن له په‌یمانگای (Perimeter) بۆ فیزیای بیردۆزی له ئۆنتاریۆی هه‌رێمی كه‌نه‌دا، بۆ یه‌ك ساڵ پڕۆگرامی خوێندنی به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، له ئێستاشدا به‌رده‌وامه له خوێندن بۆ دكتۆرا له فیزیای كوانته‌م . (Quantum Physics)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

